دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ئەنقەرە و ئەستەنبول چالاکیان ئەنجامدا

دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، هێزەکانیان لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ زنجیرە چالاکیەکیان ئەنجامداوە و جەختیشی کردەوە کە لێپرسینەوە لەگەڵ داگیرکەراندا دەکەن.

دەستپێشخەریەکە لەم بارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

٦ی ئایار

"لە گەڕەکی سارای لە ناوچەی قەهرەمان قازانی شاری ئەنقەرە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی بۆیاخ لە لایەن یەکەیەکی هێزەکانمانەوە سووتێندرا و بوو بە خۆڵەمێش.

لە گەڕەکی باغلاری ناوچەی باغجلاری شاری ئەستەنبولیش باڵەخانەیەکی ٣ نهۆمی کە تایبەت بوو بە شوێنی کارکردن، سووتیندرا و لە ئەنجامدا سەرمایەدارە هاوکارەکانی دەسەڵات زیانێکی گەورەی مادیان بەرکەوت.

لە گەڕەکی مالتەپەی زەیتینبورنوی ئەستەنبوڵیش کارگەیەکی دروستکردنی بەرهەمە ئەلکترۆنیەکان کە لە باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمی پێکهاتووە، سووتێندرا و لە ئەنجامدا ئەو کارگەیە بێکەڵک مایەوە.

٧ی ئایار

لە ئەتیلەری سەر بە ناوچەی بەشیکتاشی ئەستەنبولیش ناوەندیکی کڕین و فرۆشتن سووتێندرا و لە ئەنجامدا ناوەندەکە بە تەواوەتی بێکەڵک مایەوە. زیانێکی گەورە بەر سەرمایەدارە هاوکارەکانی دوژمنی کورد کەوتووە."

دەستپێشخەری رۆلەکانی ئاگر لە کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا پەیامێکی ئاڕاستەی دەسەڵاتی فاشیستی دەوڵەتی تورک کرد و وتی:"ئێمە نانمان ناوێت، بەڵکو ئازادیمان دەوێت. ئێوە کوردستانتان داگیر کردووە، دەبێت باجی ئەمە بدەن."

ز.ش