دەوڵەتى تورک دەستى بەسەر شارەوانیی ئیدریشدا گرت

دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست لە دواى دەستبەسەردا گرتنی شارەوانییەکانى سێرت، مسرج و هاوێل دەستیان بەسەر شارەوانیی ئیدریشدا گرت، کە ئەو شارەوانییانە بە دەنگی گەل لەلایەن هەدەپەوە بەڕێوەدەبران.

دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست دوای دەست بەسەرداگرتنی شارەوانییەکانى سێرت، مسرج و هاوێل دا و دانانی قەیومیان لە شوێنى هاوسەرۆک شارەوانییە هەڵبژێرادراوەکانى هەدەپەدا، دەستیان بەسەر شارەوانیی ئیدر-یشدا گرت و قەیومیشیان لە شوێنی هاوسەرۆک شارەوانیی ئیدر بەسەر ئەو شارەوانییەدا داسەپاند.

بێریڤان هەلەن ئیشک هاوسەرۆک شاروانیی سێرت، رەمەزان سارسلماز هاوسەرۆک شارەوانیی هاوێل و باران ئاکگول هاوسەرۆک شارەوانیی مسرج لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە لەسەر کارەکانیان دوورخرانەوە و قەیوم لە شوێنەکانیاندا بەسەر شارەوانییەکانییەکانیاندا داسەپێنران.

پارێزگاری سێرت عەلی فواد ئاتیک، قایمقامی هاوێل محەمە تونچ و قایمقامی مسرج ئێحسان ئەمرە ئایدن کران بە قەیومی داسەپێنراو بەسەر شارەوانییەکانى سێرت، هاوێڵ و مسرج دا.

پۆلیسی تورک بینای شارەوانییەکانیان گەمارۆداوە.

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لە دوای داسەپاندنی قەیوم بەسەر ئەو شارەوانییانەدا، پۆلیسی هەڵیکوتایە سەر ماڵی بێریڤان هەلەن ئیشک هاوسەرۆک شاروانیی سێرت، رەمەزان سارسلماز هاوسەرۆک شارەوانیی هاوێل و باران ئاکگول هاوسەرۆک شارەوانیی مسرج و دەرگای ماڵەکانیان شکاند و دواى تێکوپێکدانی ماڵەکان ئەو هاوسەرۆک شارەوانیییانەیان دەستگیرکرد.

هەدەپە لە هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩دا ٦٥ شارەوانیی بە دەنگی گەل بەدەستهێنابوو، بەڵام لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا دەوڵەتى تورک دەستی بەسەر ٤٣ شاروانییاندا گرتووە و قەیومی بەسەر ئەو ٤٣ شارەوانییە زەوتکراوەدا داسەپاندووە.

ژ.ت