دەوڵەتى تورک دەستی بەسەر ٣ شارەوانیی تری هەدەپەدا گرت
دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست دەستیان بەسەر شارەوانیی شارەکانی سێرت، مسرج و هاوێل دا گرت، کە بە دەنگی گەل لەلایەن هەدەپەوە بەڕێوەدەبران.
دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست دەستیان بەسەر شارەوانیی شارەکانی سێرت، مسرج و هاوێل دا گرت، کە بە دەنگی گەل لەلایەن هەدەپەوە بەڕێوەدەبران.
دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست دەستیان بەسەر شارەوانییەکانى سێرت، مسرج و هاوێل دا گرت و قەیومیان لە شوێنى هاوسەرۆک شارەوانییە هەڵبژێرادراوەکانى هەدەپەدا بەسەر ئەو شارەوانییانەدا داسەپاند.
بێریڤان هەلەن ئیشک هاوسەرۆک شاروانیی سێرت، رەمەزان سارسلماز هاوسەرۆک شارەوانیی هاوێل و باران ئاکگول هاوسەرۆک شارەوانیی مسرج لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە لەسەر کارەکانیان دوورخرانەوە و قەیوم لە شوێنەکانیاندا بەسەر شارەوانییەکانییەکانیاندا داسەپێنران.
پارێزگاری سێرت عەلی فواد ئاتیک، قایمقامی هاوێل محەمە تونچ و قایمقامی مسرج ئێحسان ئەمرە ئایدن کران بە قەیومی داسەپێنراو بەسەر شارەوانییەکانى سێرت، هاوێڵ و مسرج دا.
پۆلیسی تورک بینای شارەوانییەکانیان گەمارۆداوە.
ژ.ت