دەوڵەتى تورک قەدەغەى هاتووچۆی لە گوندەکانى شرنەخ راگەیاند

دەوڵەتى تورک لە ناوچەکانى گوندی کەرەمۆ، شاخی چۆلیا ئاکرا، بەستا و قەڵاى مەم-ی شرنەخ بۆ ماوەى ١٥ رۆژ قەدەغەى هاتووچۆی لە دژی هاووڵاتییانى ئەو ناوچەیە راگەیاند.

دەوڵەتى تورک لە ناوچەکانى گوندی کەرەمۆ، شاخی چۆلیا ئاکرا، بەستا و قەڵاى مەم-ی شرنەخ قەدەغەى هاتووچۆی لە دژی هاووڵاتییانى ئەو ناوچەیە راگەیاند.

بەپێى ئەو قەدەغەکارییە هاووڵاتییان ناتوانن بچن بۆ کوێستانەکانیان، یان کۆچ بۆ کوێستانەکانیان بکەن.

سەرچاوە خۆجێیەکان بە ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF)یان راگەیاند، سوپاى تورک لە ئێوارەى دوێنێوە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچانەدا دەکات.

ئاماژە بەوە دەکرێت، سوپاى تورک پلانى ئەوەى هەیە لەو هەرێمەدا ئۆپەراسیۆنێکى بەرفراوانى سەربازی بەڕێوەببات.

ر.م