دەوڵەتى تورک قەدەغەکردنى هەموو چالاکییەکى لە جۆلەمێرگ بۆ مانگێکى تر درێژ کردەوە
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە جۆلەمێرگ قەدەغەکاریى هەموو جۆرە چالاکییەکى مەدەنیى لە شارەکەدا بۆ ماوەى مانگێکى تر درێژکردەوە.
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە جۆلەمێرگ قەدەغەکاریى هەموو جۆرە چالاکییەکى مەدەنیى لە شارەکەدا بۆ ماوەى مانگێکى تر درێژکردەوە.
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە پارێزگاى جۆلەمێرگی باکووری کوردستان قەدەغەکاریى سەر هەموو جۆرە چالاکییەکى مەدەنى و یاد و بۆنە لە شاری جۆلەمێرگدا جارێکیتر درێژکردەوە و بەو پێیە بۆ ماوەى مانگێکى تر هەموو جۆرە چالاکییەک لە جۆلەمێرگ دا قەدەغە کرا.
لە راگەیاندراوى پارێزگارى دەوڵەتى تورک لە جۆلەمێرگ دا هاتووە "لەلایەن پارێزگار و قائیمقامیەتەوە هەموو چالاکییەکانى وەک، کۆبوونەوە، میتینگ، رێپێوان، چالاکیى دانیشتن، مانگرتن، هەڵدانى چادر، کۆنفرانسى رۆژنامەنووسی و دانانى ستاند لە سنووری شاری جۆلەمێرگ دا تاوەکو ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ / ٢٤ی خەرمانان قەدەغەیە".
ژ.ت