دەوڵەتى تورک میتینگی ١ی ئایاری لە وان قەدەغە کرد

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە پارێزگاى وان، میتینگی ١ی ئایار جەژنی کرێکارانی جیهانی قەدەغە کرد.

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە پارێزگاى وان میتینگی ١ی ئایار جەژنی کرێکاران، کە بڕیاربوو لە پارکی موسا عەنتەر بەڕێوەبچێت، قەدەغە کرد.

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە وان بە پاساوی "گروپە چەپەکان، تەریکبووەکان و تێکدەرەکان بە بەردەوامى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەوە بڵاو دەکەنەوە، کە لە شارەکەدان، هاوپەیمانیى جمهوری دۆڕاو، چالاکیى جیاواز ئەنجام دەدەن" میتینگی ١ی ئایاری لە وان قەدەغە کرد.

لە راگەیاندراوەکەى پارێزگاری وان دا ئەوەش هاتووە "لە رۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠١٩ / ٩ی بانەمەڕ تاوەکو ٨ی ئایاری ٢٠١٩ / ١٨ی بانەمەڕ، هەموو چالاکییەکانى وەک رێپێوان، کۆبوونەوە، کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی، چالاکیى دانیشتن، دانانى ستاند قەدەغە دەکرێت".

ر.م