دەوڵەتى تورک هاتوچۆکردنی لە هاووڵاتییانی ٥ گوندی باکووری کوردستان قەدەغە کرد

دەوڵەتى تورکی داگیرکەر هاوتۆچۆکردنی لە هاووڵاتییانی ٥ گوندی ناوچەى دهێ لە پارێزگای سێرت لە باکووری کوردستان لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. پاساوی ئەو قەدەغە کارییە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک لەو ناوچەیەدا دەگەڕێتەوە.

سوپای تورکی داگیرکەر بە پاساوی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ ی ئەم بەیانییەوە لە ٥ گوندی ناوچەى دهێ لە پارێزگای سێرت لە باکووری کوردستان هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکی لە هاووڵاتییانی ئەو گوندانە قەدەغە کرد.

دەوڵەتی تورک لە شار، ناوچە و گوندەکانی کوردستان بە شێوەیەکى بەرنامە بۆ دانراو قەدەغەى هاتوچۆ بەسەر هاووڵاتییاندا دەسەپێنێت. لە باکووری کوردستان دا بە کردەوە کار بە یاسا و دەسەڵاتی باری نائاسایی دەکرێت و چەندین ساڵە لە زۆربەى ناوچەکانی کوردستان دا قەدەغەى هاتوچۆ بەسەر هاووڵاتییاندا سەپێنراوە.

ژ.ت