دەوڵەتى تورک ١ی ئایاری لە جزیر قەدەغە کرد

دەوڵەتى تورک میتینگی ١ی ئایاری لە جزیر-ی شرنەخ قەدەغە کرد.

پلاتفۆرمی لقی کۆنفدراسیۆنی سەندیکاکانی زەحمەتکێشانی جەماوەری (KESK - کەسک) پلانى دانابوو لە ١ی ئایار دا لە جزیر میتینگێک رێکبخات و بۆ ئەوەش سەردانى قائیمقامیەتى جزیری کردبوو.

کەسک پێشنیازی کردبوو لە گۆڕەپانى دووڕێیان، یان لە شەقامی هونەر، یان لە تەنیشت گەراجی جزیر میتینگێک رێکبخات، بەڵام قائیمقامی جزیر ئەو ٣ شوێنەى رەتکردبووە و داوایکردبوو، میتینگەکە لە گۆڕەپانى نەورۆز لە دەرەوەى شاری جزیر بەڕێوەبچێت.

کەسک ئەو پێشنیازەى قبوڵ نەکرد و رایگەیاند، لە بەردەم بیناى کەسک لە جزیر راگەیاندراوێکى جەماوەری بڵاودەکەنەوە.

ر.م