دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ناوچەی عەین عیسا تۆپباران دەکەن

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی سەیدا و کەمپی عەین عیسا تۆپباران دەکەن. فڕۆکەی کەشفیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکەیدا دەسووڕێنەوە.

هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، کەمپی عەیبن عیسا و گوندی سەیدای سەر بە ناوچەی عەین عیسا تۆپباران دەکەن، بە پێی زانیاریەکان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش تۆپبارانکردنی ناوچەکە بەردەوامە.

لە لایەکی ترەوە فڕۆکەی کەشفی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەسەر ئاسمانی عەین عیسا و ناوچەی جەلەبیە کە دەکەوێتە باشوری کۆنتونی کۆبانێدا دەسووڕێنەوە.

ز.ش