دەوڵەتی تورکیا پەنابەرانى بیانى لە شاری وانەوە دەگوێزێتەوە بۆ عەفرین

حکومەتی تورکیای داگیرکەر لە پلانێکی نوێدا و لە نیوەشەودا و بە دزییەوە سەدان پەنابەری ١٥ بۆ ٢٥ ساڵ لە وان-ەوە دەنێرێتە عەفرین.

لە ڕۆژانەی ڕابردوودا هاتووچۆی پەنابەران بۆ شاری وان زۆریان کردووە، حکومەتی تورکیا لە پلانێکدا بۆ گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین دەستیکردووە بە ناردنی سەدان پەنابەر بۆ عەفرین.

زۆربەی ئەو پەنابەرانە خەڵکی ئاسیای ناوەڕاستن و ئێوارەی دوێنێ بە پاس لە وانەوە بەرەو عەفرین بەڕێکراون.

حکومەتی تورکیا پێشتریش ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی وڵاتانی ئەفغانستان، سوریا، ئێران و ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستی ڕەوانەی چیای سوفان لە بەدلیس و شارۆچکەی ڕووبارۆکی سەربە شەمزینان کردبوو لەوێ جێگیریی کردبوون.

دوێنێ فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) سەبارەت بە پیلانی حکومەتی تورکیا بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە هۆشداری دا و ڕایگەیاند، مافی ڕەوای خۆیانە کە ئەو کەسانەی دەچنە ناوچەکانی عەفرینەوە بکەنە ئامانج.

ر.م