رێپێوانەکەی شاری هانۆڤەر لە سێیەم رۆژیدایە

رێپێوانەکەی شاری هانوڤەری ئەلمانیان کە لە دژی گۆشەگیری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات و گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان دەستی پێکردبوو، لە سێیەم رۆژیدا بەردەوامە.

رێپێوانەکەی شاری هانوڤەر کە بەر لە سێ رۆژ دەستی پێکردبوو، لە کاتژمێر ١١:٠٠ لە شارۆچکەی لانگەنگاگەنەوە دەستی پێکرد. چالاکەوانان لە بەردەم وێستگەی قیتاری هانۆڤەرەوە بەڕێکەوتن و دوای کۆتایی هاتنی رێپێوانەکەش بڕیار وایە دۆسەیەیەک پێشکێشی پەرلەمانی ئەو هەرێمە بکەن.

ئالتون بیسچۆف ئەندامی لیژنەی ئامادەکار سەرەتای رێپێوانەکە قسەی کردوو و باسی لە گرنگی و پێوانەکانی رێپێوانەکە کرد.

ئەمڕۆش هێزەکانی پۆلیس دەستوەردانیان لە رێپێوانەکەدا کرد. لە رێپێوانەکەدا پانکارتی "بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستی ئوجالان دەبێت گۆشەگیری سەر ئەو لاببرێت" بەرز کرایەوە.

لە دووەم رۆژی رێپێوانەکەدا هێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر پانکارتەکەدا گرت. لە پانکارتەکەدا بە تایبەت تیشک خرابووە سەر سێیەمین خاڵی پەیمانی مافی مرۆڤی ئەوروپا کە تایبەتە بە قەدەغەکردنی ئەشکەنجەدان.

رێپێوانەکە لە بەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی هەرێمەکە بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری کۆتایی پێدیێت.

ز.ش