رەوەند مەلا مەحمود: دۆخی کەرکوک بەرەو باشی دەڕوات

رەوەند مەلا مەحمود رایگەیاند، کۆبونەوەکان بە ئاقارێکی باش دەرۆن و پێم وایە دۆخی کەرکوک ئاسای دەبێتەوە، بەلاشمانەوە گرنگە کاندیدی پارێزگار یەکێتیی بەربژێری بکات.

رەوەند مەلا مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ڕێککەوتنمان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم هەیە، کەرکوک و هەرێم و بەغدا یەک پاکێجە و ناکرێت لەیەکتری جیابکرێتەوە .

رەوەند مەلا مەحمود ڕایگەیاند: "کەرکوک و بەغدا و هەرێم پاکێجێکی سیاسییە و ئێمە ڕێککەوتنمان لەگەڵ هەڤاڵانی پارتی هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت و مەرجانەکانیشمان مەرجی جەماوەری کوردستانە و ناکرێت تۆ لە هەولێر ڕێکەویت و لە کەرکوک و بەغدا دۆخت ئاوابێت".

ڕاشیگەیاند: "ئەوەی ئێستا دڵخۆشکەرە ئێمە توانیمان وەزیری دادی عێراق، کە کوردێکی کەرکوکە بە هەموو لایەک تێیپەڕێنین و بەپێی زانیارییەکانی من هەڤاڵانی پارتیش دەنگیان پێداوە. ئەمە سەرەتایەکی باش بووە ز ئەو دانیشتنانەی بەبەردەوامی دەکرێن ئومێد بەخشە و ئومێدەوارم کێشەکانی کەرکوک چارەسەر بکرێن. پێموایە کۆبونەوەکان بە ئاقارێکی باش دا دەڕۆن".

رەوەند هەروەها وتی: "لە کۆبونەوەکەی یۆنامی دا، یەکێتی و پارتی و لایەنی عەرەبی بەشداربوون. ئەو کۆبونەوانە بە ئاقارێکی باشدا رۆیشتون و دۆخی کەرکوک بەرەو باشی ئەڕوات ئەمەش پەیوەندیی بەوەوە هەیە کورد لە کەرکوک مەخدور کراوە و دەیان ویست لە کەرکوک کورد کاڵ بکەنەوە، بۆیە بە دەنگ هاتنی پەرلەمانتارەکانمان و ئەنجومەنی پارێزگا و خەڵکی کەرکوک ئەمە دەور و کاریگەری هەبوو لە داهاتووش کاریگەری دەبێت".

لە کۆتایدا وتیشی:"ئێمە بەلامانەوە گرنگە ئەو کاندیدە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەربژێری بکات و کاندیدێک بێت خەڵکی شاری کەرکوک بێت و خزمەتی شاری کەرکوک بکات ".

ر.م