زنارین دێرسیم ئەوینداری فەراشین بوو

زنارین دێرسیم گرنگییەکی زۆری بە ناوچەی بۆتان دەدا. چەندین ساڵ لە تێکۆشان و خەبات بەردەوام بوو و دواتر لە فەراشین تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

خۆشەویستیی بۆ وڵات و دوورکەوتنەوە لێی، ئەگەر ماوەیەکی زۆریشی بەسەردا تێپەڕێت، ناتوانێت لە پیرۆزییەکانی کەمبکاتەوە. ئەگەر بەرخۆدان و شەڕ هەبێت، خۆشەویستییەکە لەگەڵ ئەوینی ئازادی ئاوێتە دەبێت. لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆداندا دەست بە جەنگ دەکرێت. ئەمەش کورتەیەک لە داستانی فیداکاریی هەزاران لاوی کوردە. زنارین دێرسیمیش ئەوینداری بۆتان بوو، یەکێک لەو لاوانەیە.

زنارین دێرسیم (ئایسەل دۆغان) ساڵی ١٩٧٢ لە دێرسیم لەدایکبووە. دوای ئەوەی خانەوادەکەی کۆچی ئەستەنبوڵ دەکەن، لەوێ بە پەکەکە ئاشنا دەبێت. زنارین لە ساڵی ١٩٩٢ بەشداری ڕێزەکانی شۆڕش دەبێت و دواتر بۆ پەروەردەکردن، بۆ گۆڕەپانی ڕێبەرایەتی دەچێت.

پەروەردە لە گۆڕەپانی ڕێبەرایەتی

زنارین دێرسیم لەناو پەروەردەدا بەهۆی هەڵسوکەوتی لەسەرخۆ و بەخۆباوەڕەوە سەرنجەکان ڕادەکێشێت. هەر کاتێک شیکردنەوەیەکی دەکرد، هەڤاڵەکانی زیاتر وابەستەی دەبوون. بەهۆی تێگەیشتن و ژیرییەوە دوای قۆناغی پەروەردە، بەشداری لە خولێکی پەروەردەی تایبەتی ڕێبەر ئابۆ دەکات. بۆ ئارتێشی ژنان و ئازادبوونی ژنان، هیوای پارتی و هەڤاڵەکانی بوو. هەوڵی ئامادەکردنی زنارین دێرسیم بۆ ئەرکە گەورەکە دەدرا. هەڤاڵەکانی گۆمانیان لە ژیری و زیرەکیەکەی نەبوو و بۆ ئەوەی سوودێکی باشتری بۆ شۆڕش هەبێت، گرنگیان پێدەدا.

زنارین دێرسیم لە چیاکانی باکوور

زنارین باکووری کوردستانی نەبینیبوو. پێشتر هەموو جارێک باسی لە چیاکانی باکووری کوردستان و تامەزرۆیى بینینی دەکرد. دوای ماوەیەک لەڕیگەی حەفتانینەوە دەچێتە بۆتان. لە بەستا، گابار، ئەلکێ و تا فەراشین هەنگاو بە هەنگاو لەو ناوچانە دەگەڕێت. بەهۆی ئەوەی پێشتر لە گۆڕەپانی شەڕدا نەبوو، ئەرکە باڵاکان قبوڵ ناکات کە هەڤاڵەکانی پێشنیاری بۆدەکەن.

ڕۆژەکانی تەمەنی لە شاخەکانی بۆتان

زنارین تامەزرۆیى بینینی هەموو ناوچەکانی وڵاتەکەی بە چیاکانی بۆتان پڕدەکاتەوە و هەوڵ دەدات هەموو جوانیەکانی بۆتان تام بکات و چێژی لێوەرگرێت. لەکوێوە تێدەپەڕی، هەستی بە جوانیەکانی دەکرد و لەو جوانییەدا دەژیا. لە گابار بوو بە شاهیدی بیرەوەریەکانی فەرماندە عەگید. کاتێک دەچێتە کوێستانەکانیش جوانییەکی دیکە بەدی دەکات. کاتێک کویستانەکانی فەراشین دەبینێت، دەڵێت، ئەم جێگەیە بەهەشتی بەهەشتەکانە و دەبێتە ئەوینداری فەراشین و داوا دەکات، ئەگەر مرد گۆڕەکەی لە فەراشین بێت.

سەربەرزم کە لە بۆتان شەڕم کرد

زنارین دێرسیم ئەو سەردەمەی کە لە بۆتان دەمێنێتەوە بەم شێوەیە باسی هەستەکانی دەکات "کاتێک لە وڵاتەکەمدا دەژیم و لە بۆتان بەرخۆدان دەکەم و لە چیاکانیدا هاتوچوو دەکەم، زیاتر بە شەڕ و وڵاتەکەم وابەستە دەبم. ژیانم واتادار دەبێت. وڵات، چیا، شەڕ و بۆتان. سەربەرزم کە لە بۆتان شەڕم کرد و بەرخۆدانم کرد. ئەوانەی لە بۆتان شەڕ دەکەن و بەرخۆدان دەکەن لە لای من زیاتر گرنگ و بەنرخ دەبن.

لە چڕاڤێ

زنارین لە ناوچەی چراڤێی گابار لە تێنووسی یادەوەریەکانیدا دەڵێت "شەوەکانی ڕووتی چراڤێ سەرسامیان کردم. لەناو دەریای هەلز و هەڵیزەکاندا، گوێم لە گورانیەکانیان دەگرت. لێرە ئاسمان زۆر نزیکی زەوی بووەتەوە. ئەوانەی لەسەر زەوین و نزیکی ئاسمانن، هەر ئێمەین. ئێمە دەمانتوانی ئەستێرە گەورەکان لەدەستەکانماندا تووند تووند بگرین. وەک ئەوەی پاکترین مرۆڤی سەر زەوی و ئاسمانەکان ئێمەین. وەک ئەوە وابوو، لە سەر رێگەی کاکێشان بین. کوێستانەکانی ئەلکێ لەگەڵ زەمینێکی سەوز لە ناوچەیەکی بچووک بەیەک دەگەن. گوڵی مۆر، زەرد، پەمەیی و سوور لە سەر زەمینێکی سەوز بێخەم بڵاوبوونەتەوە و ژیان دەخەنە دڵێ مرۆڤەکانەوە. فەراشین لەبەرچاوم وەک شەپۆلی ئاهەنگی دەریای چیمەنە سەوزەکانە."

زنارین دێرسیم کە بە تامەزرۆیی ولاتەکەی لە بۆتان خەبات و بەرخۆدانی دەکرد. لە کوێستانەکانی فەراشین لە ٤ی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٧ / ١٣ی خەرمانان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو. زنارین بە هەوڵسوکەوت و خەبات و بەرخۆدانەکەی، نیشانیدا کە دەبێت وابەستوبوون بە وڵات بە چ شێوەیەک بێت. زنارین دێرسیم لە کوێستان و زۆزانەکانی فەراشین لە هەر دڵۆپێکی ئاودا، لە هەر بایەکی فێنکدا و لەهەرگوڵێکی ڕەنگیندا تا ئێستاش دەژی.

ژ.ت