زوڵملێکراوانی ڕۆبۆسکی: دەیانەوێت بێدەنگ بین
فەرهاد ئەنجۆ، پەرلەمانتاری پێشووی شڕنەخ-ی سەر بە هەدەپە، لە کۆمەڵکوژییەکەی ڕۆبۆسکیدا برایەک و چەندین خزمی گیانیان لەدەست دابوو، سەرنجی ڕاکێشایە سەر دۆسیەی ساڵی ٢٠١٥ کە لەبارەی ڕۆبۆسکییەکاندا کرایەوە.
فەرهاد ئەنجۆ، پەرلەمانتاری پێشووی شڕنەخ-ی سەر بە هەدەپە، لە کۆمەڵکوژییەکەی ڕۆبۆسکیدا برایەک و چەندین خزمی گیانیان لەدەست دابوو، سەرنجی ڕاکێشایە سەر دۆسیەی ساڵی ٢٠١٥ کە لەبارەی ڕۆبۆسکییەکاندا کرایەوە.
لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠١١/٧ی بەرفرانباری لە گوندی ڕۆبۆسکی سەر بە شڕنەخ، بە بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورک ٣٤ کەس کوژران. داواکاری گشتی شڕنەخ بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە ڕێکخستن" دۆسیەی بۆ کەسوکاری ئەو کەسانە کردەوە کە گیانیان لەدەست دابوو. دۆسییەکە بە بیانووی هەڵگرتنی ئەو نووسراوانە کرایەوە کە لە ٤ەمین ساڵوەگەری کۆمەڵکوژییەکەدا بەرز کرابوونەوە.
لە دۆسییەکەدا هەریەک لە 'ئەیاز ئەنجۆ، ئایسەل ئەنجۆ، بەرڤان ئەنجۆ، جاهدە ئەنجۆ، جهان ئەنجۆ، فادلە تۆسون، خانم ئەنجۆ، هەیبەت ئەنجۆ، محسن ئایکوت، سەلجان ئەنجۆ، سەمرە ئەنجۆ، سەڤجان ئەنجۆ، سۆزدار ئەنجۆ، توفان سایدام، مەرال گەیلانی و یانیس ڤاسیلیس یایلال کە پشتویانی ئەو کەسانەیان کردبوو کەسوکاریان بێ سەرووشوێن بووە یان لەدەستیان داون دادگایی بکرێن. ئەو دانیشتنەی دۆسییەکە دوای هەشتەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژییەکە بە دوو ڕۆژ، واتە ڕۆژی ٣٠ کانونی یەکەمی ٢٠١٩/٩ی بەفرانبار بەڕێوە دەچێت.
ئەنجۆ: پەیامی 'بێدەنگ بن' دەدرێت
فەرهاد ئەنجۆی، پەرلەمانتاری پێشووی شڕنەخ-ی سەر بە هەدەپە لە کۆمەڵکوژییەکەدا برایەک و ژمارەیەک کەسوکاری لەدەست دابوون، لەبارەی ئەو دۆسیەیە بۆ بنەماڵەکان کراوەتەوە قسەی کرد، ئەنجۆ ئەوەی ئاشکرا کرد، هەموو ئەو دۆسییە و لێپرسینەوانەی لێمان دەکرێت، پەیامی "بێدەنگ بن" دەدەن بە ئێمە. ئەنجۆ وتی: "رق و قینێکی جیاوازیان دژی ڕۆبۆسکی هەیە.چونکە لەوێ دەوڵەت لەسەر تاوان سکاڵای لەدژ کراوە. ڕۆبۆسکییەکان بۆ ئەوە تێدەکۆشن کە ڕیسوایان بکەن و بەرپرسیارەکان بدرێنە دادگا. بۆیە دەوڵەت پێیناخۆشە و لێپرسینەوە لە ڕۆبۆسکییەکان دەکات و دۆسیەیان لەدژ دەکاتەوە".
ئەنجۆ لەبارەی دانیشتنەکەش کە دوو ڕۆژ دوای ساڵوەگەری کۆمەڵکوژییەکەیە وتی: "ریسوایی و بێ ویژدانییە" و ئەوەشی وت: "بەڵام ئێمە بێدەنگ نابین".
ف.ق