سمكۆ دێرسم: شه‌هید زیلان ڕۆحی به‌رخۆدانی گه‌یانده لووتكه
گه‌ریلای هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) سمكۆ دێرسم له ساڵیادی شه‌هیدبوونی زه‌ینه‌ب كناجی (زیلان) باس له به‌رخۆدان و ئامانجه مێژوییه‌كه‌ی شه‌هید زیلان ده‌كات.
گه‌ریلای هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) سمكۆ دێرسم له ساڵیادی شه‌هیدبوونی زه‌ینه‌ب كناجی (زیلان) باس له به‌رخۆدان و ئامانجه مێژوییه‌كه‌ی شه‌هید زیلان ده‌كات.
له ٣٠ی حوزه‌یرانی ١٩٩٦ گه‌ریلای ئازادی زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی) له دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كی فیدایی ئه‌نجام دا و په‌یامێكی مێژوویی گه‌یانده داگیركه‌ران. گه‌ریلای هه‌په‌گه سمكۆ دێرسم ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه‌ی شه‌هید زیلان ده‌ڵێت، «زیلان به‌م چالاكییه وه‌ڵامی هه‌موو هێرش و ئه‌و زوڵمانه‌ی داوه‌ته‌وه كه له دژی گه‌لی كوردستان ده‌كرێن.»
گه‌ریلا سمكۆ دێرسم گوتی، «ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت، زیلان فه‌رمانده‌ی منه. پێویسته هه‌موو كه‌س باش له‌م قسه‌یه تێبگات. ئه‌مه پێویستی به تێگه‌یشتنێكی به‌رز هه‌یه. هه‌ڤاڵ زیلان به‌باشی هه‌م توانی له ڕاستیی دوژمن تێبگات هه‌م له ڕاستیی گه‌له‌كه‌ی. بۆیه‌ش توانی به‌باشی ڕاستیی دوژمن شرۆڤه بكات و چالاكییه‌كی گه‌وره بكات. به‌و چالاكییه ڕۆحی فیدایی هێڵی ئاپۆیی گه‌یانده لووتكه. ڕۆحی به‌رخۆدانی گه‌یانده به‌رزترین ئاست. چالاكیی هه‌ڤاڵ زیلان وه‌ڵامێك بوو له به‌رانبه‌ر داگیركاریی دوژمن، له به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی له گه‌لی كورد ده‌كرێت. هه‌روه‌ها وه‌ڵامێك بوو بۆ پیلانگێڕییه‌ك كه له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌بوو. خۆی كرده هێڵێك و مه‌شخه‌ڵی ئازادی. ئێستاش هێڵی زیلان به‌رده‌وامه و هه‌زاران كچ و كوڕ له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه تێده‌كۆشن و ئاڵای زیلان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی زیلان.»
سمكۆ دێرسم له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌ڤاڵ زیلان كه‌سایه‌تییه‌ك بووه خۆی گه‌یاندووه‌ته حه‌قیقه‌تی ئازادی. گوتی، «ئێمه ئێستا وه‌ك هاوڕێیانی شه‌هید زیلان له‌سه‌ر هێڵی ئازادیی ئه‌و ڕێ ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر چیاكانی كوردستان هه‌زاران كه‌س ناوی خۆیان كرده زیلان. هه‌زاران كه‌س له به‌رانبه‌ر دوژمنی فاشیستی كورد تێده‌كۆشن. ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه سه‌رفرازییه‌كی گه‌وره‌یه كه بتوانین له ئاست هێڵی شه‌هید زیلاندا بین. بتوانین له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بنه‌مای فكر و ڕامانی شه‌هید زیلان تێ‌بكۆشین و خۆمان بگه‌یه‌نینه ئاستی هه‌ڤاڵ زیلان كه حه‌قیقه‌تێك بوو بۆ ئێمه. ئامانجی هه‌ڤاڵ زیلان ئازادیی گه‌له‌كه‌مان بوو. بێگومان ئه‌مه‌ش به تێكۆشانی میلیتانی ئاپۆ، به تێكۆشانی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌له‌كه‌مان به‌دی دێت. ئێمه ئه‌وه ده‌كه‌ینه دیارییه‌ك بۆ گه‌له‌كه‌مان. له كۆتاییدا سه‌ری ڕێزم له ئاست شه‌هید زیلان و هه‌موو شه‌هیدانی ئازادی و شۆرش داده‌نه‌وێنم. ده‌ڵێم، زیلان ئازادییه - سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌یه.»
s.m