سنە لە ڕیزی هەرەپێشەوەی بێکاریدایە

کێشەی بێکاریی لە ئێران دوای قەیران لەگەڵ ئەمریکا قورستر دەبێت. دەزگای نەتەوەیی بۆ پلان و چاودێری کار لە ئێران ڕایگەیاند، بێکاریی لە سنە لە ڕیزی هەرە پێشەوەیە.

سیاسەتە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی ڕژێمی ئێران، کێشە سیاسی، دیپلۆماتییەکانی لەگەڵ هێزە نێونەتەوەییەکاندا کاریگەریی قورسی لەسەر ئابووری ئێران دروست کردووە. لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بێکاریی ڕوو لە زیادبوونە.

کێشەی بێکاریی لە ئێران دوای قەیران لەگەڵ ئەمریکا قورستر دەبێت. دەزگای نەتەوەیی بۆ پلان و چاودێری کار لە ئێران، ڕایگەیاند: بێکاری لە پارێزگای سنە لە ڕیزی هەرە پێشەوە دایە. پارێزگای چوار محال و بەختیاریش لە ڕیزی دووەم دایە، پارێزگای سیستان و بەلوچستانیش لە ڕیزی سێیەم دایە.

لە پارێزگاکانی کرماشان و لوڕستان و ئیلامیش بێکاری ڕوو لە زیادبوونە.

بەپێی ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە، لە ورمێ، مازەندەران، گەیلان و سنە، ڕێژەی بێکاری لە مانگەکانی زستاندا زۆر بەرز بوون. دەوترێت کە ڕێژەی بێکاری 6.5% ە. بە گوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە لە مانگەکانی بەهاردا ڕێژەکەی دەبێتە 6.58%.