له گوندی وارگه‌نما-ی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر شوانێك به ناوی سه‌رتیپ شه‌ن (٤٦ ساڵان) له كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانی به فیشه‌كێك كه له ناوچه‌ی سه‌ربازییه‌وه ئاراسته كرا بریندار بوو.
ناوبراو گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له گه‌ڤه‌ر به‌ڵام له به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا گیانی له‌ده‌ست دا. ته‌رمی ناوبراو ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی جۆله‌مێرگ كرا. بڕیاریشه دواتر له گونده‌كه‌ی خۆی به‌خاك بسپێردرێت. له كاتی گواستنه‌وه‌ی سه‌رتپ شه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌كه پۆلیسی تورك ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی له ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه جێگیر كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شوێنی ڕووداوه‌كه نزیكه له سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ر.
s.m