سه‌ربازانی توركیا پێ له ته‌رمی گه‌ریلاكان ده‌نێن و وێنه‌یان ده‌گرن!
سه‌ربازانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌رمی گه‌ریلاكان ده‌كه‌ن. سه‌ربازێك له دێرسم پێی له ته‌رمی گه‌ریلایه‌كی شه‌هید نا و وێنه‌ی گرت.
سه‌ربازانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌رمی گه‌ریلاكان ده‌كه‌ن. سه‌ربازێك له دێرسم پێی له ته‌رمی گه‌ریلایه‌كی شه‌هید نا و وێنه‌ی گرت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA)، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای تورك به‌رده‌وامن و له چه‌ند شوێنێك له‌نێوان گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و سه‌رباز و پۆلیسی توركیا شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه. وێنه‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی له شه‌ڕدا شه‌هید بوون له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرانه‌وه.
له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا ده‌بینرێت كه هاوشێوه‌ی ساڵانی ١٩٩٠ سه‌ربازه‌كان پێ له ته‌رمه‌كان ده‌نێن و به‌م شێوه‌یه وێنه‌یان ده‌گرن. به‌رپرسی پارتیی بزووتنه‌وه‌ی میللیی تورك (مه‌هه‌په) له ئه‌سكیشه‌هیر سیبه‌ل شه‌نگول-یش له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر وێنه‌كانی بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ری نووسیوه، «ته‌رمه‌كانی توونجه‌لی، سوپای تورك دادپه‌روه‌ری ده‌چه‌سپێنێت.»
«له كه‌ربه‌لاش هه‌مان شت كرا»
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراتیی عه‌له‌وییه‌كان (DAD) پیر نه‌سیمی گه‌ملیك به ئاژانسه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، «به‌هۆی ئه‌م نموونانه‌یه كه ئه‌وه‌ی له كه‌ربه‌لا دژبه مرۆڤایه‌تی ڕوویداوه، له‌بیرنه‌كراوه. سه‌ری حه‌زره‌تی حوسێن-یان بڕی و خستیانه سه‌ر سفره. ژنه‌كانیان ڕووتكردنه‌وه و به‌م شێوه‌یه سوكایه‌تییان پێكردن. ئێستاش پێ له ته‌رمه‌كان ده‌نێن و سوكایه‌تییان پێده‌كه‌ن. ئه‌مه كاره‌ساتی ئه‌م قۆناغه‌یه. ئه‌م كاره‌ساته هه‌میشه خۆی دووباره ده‌كاته‌وه. له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانیشدا هه‌مان نموونه هه‌بوون.»
«ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه له به‌رانبه‌ر خانه‌واده‌كان و كۆمه‌ڵگه كراوه»
گه‌ملیك گوتیشی، «به‌ر له هه‌ر شتێك حوكم له‌سه‌ر مردوو نامێنێت. نابێت هیچ مردوویه‌ك سزا بدرێت. به كرده‌وه‌ی وه‌ها دژبه مردووه‌كان كۆمه‌ڵگه سزا ده‌ده‌ن. ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌یه له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه و خانه‌واده‌ی مردوان كراوه. هه‌ڵسوكه‌وتی به‌م شێوه‌یه شه‌رمه‌زارییه‌كی مرۆڤایه‌تییه. له باوه‌ڕی عه‌له‌وییه‌تیدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری وه‌ها ده‌كه‌ن شه‌رمه‌زار ده‌كرێن و له كۆمه‌ڵه‌گه دوورده‌خرێنه‌وه. ئه‌وانه‌ی ستایشیشی ده‌كه‌ن شه‌رمه‌زار ده‌كرێن.»
s.m