سه‌ربازێكی كوردی سوپای تورك به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژرا
گه‌نجێكی كورد كه له شاری وانی باكووری كوردستان له‌نێو سوپای تورك سه‌رباز بوو، دانی به‌یانیی ئه‌مڕۆ به كوژراوی له شوێنی كاره‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
گه‌نجێكی كورد كه له شاری وانی باكووری كوردستان له‌نێو سوپای تورك سه‌رباز بوو، دانی به‌یانیی ئه‌مڕۆ به كوژراوی له شوێنی كاره‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
گه‌نجێكی كوردی خه‌ڵكی شاری ئێلح-ی باكووری كوردستان به ناوی ساسۆن ڤاسیپ تاشده‌میر كه ماوه‌ی مانگێك بوو له‌نێو سوپای تورك سه‌رباز بوو، ئه‌مڕۆ به كوژراوی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه. ئه‌و سه‌ربازه له چێشتخانه‌ی یه‌كینه‌كه‌ی قاپی شوشتووه و به شه‌ویش پاسه‌وان بووه.
ڕاگه‌یه‌نرا تاشده‌میر كه شه‌وی ڕابردوو له به‌رده‌م ده‌رگه‌ی نیزامیه‌ی ژماره ١ پاسه‌وان بووه، به هاوڕێكه‌ی گوتووه «ده‌چم ئاو ده‌خۆمه‌وه و دێمه‌وه». دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگی ته‌قه بیستراوه و كاتێك چوونه‌ته ژووری چاودێری ته‌رمی تاشده‌میر به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه. فه‌رمانداره‌تیی سوپای تورك له وان ڕایگه‌یاند، ساسۆن قاسیپ تاشده‌میر خۆی كوشتووه.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه گه‌نجانی كورد له‌نێو سوپای تورك به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی ژیان له‌ده‌ست بده‌ن. له ڕابردووش‌دا ده‌یان گه‌نج به‌شێوه‌ی گوماناوی كوژراون. ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستاش گه‌نجێكی كورد كه سه‌ربازی سوپا بوو به فیشه‌ك كوژرا. هه‌رچه‌نده فیشه‌كه‌كه به‌ر پشتی كه‌وتبوو، به‌ڵام سوپای تورك ڕایگه‌یاندبوو خۆی كوشتووه.
s.m