سه‌رۆكی لقی ئامه‌دی كۆمه‌ڵه‌ی ٧٨ ده‌ستگیر كرا
سه‌رۆكی لقی ئامه‌دی كۆمه‌ڵه‌ی ٧٨ گانی ئالكان ده‌ستگیر كرا. هاوكات كه‌سێكی دیكه‌ش زیندانی كرا.
سه‌رۆكی لقی ئامه‌دی كۆمه‌ڵه‌ی ٧٨ گانی ئالكان ده‌ستگیر كرا. هاوكات كه‌سێكی دیكه‌ش زیندانی كرا.
له ناوچه‌ی په‌یاسی شاری ئامه‌د، سه‌ربازان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵێك و كه‌سێكیان به ناوی «ئی. ب.» ده‌ستگیر كرد. دواتر بردیانه فه‌رمانداره‌تیی جه‌نده‌رمه له ناوچه‌ی لجه و پاش لێپرسینه‌وه بردیانه دادگه. داواكاری گشتی داوای زیندانیكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی كرد. دادوه‌ریش به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» بڕیاری زیندانیكردنی بۆ «ئی. ب.» ده‌ركرد و ڕه‌وانه‌ی زیندانی كرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه پۆلیسی تورك له ئامه‌د هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی لقی ئامه‌دی كۆمه‌ڵه‌ی ٧٨ گانی ئالكان. پۆلیس ده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌ی شكاند و چوونه ژووره‌وه. پاش پشكنینی ماڵه‌كه پۆلیس ئالكانی ده‌ستگیر كرد و بردیانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌منی.
s.m