سوپاى تورک ناوچەى بارزانى بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر ناوچەى بارزانیان لە باشوروی کوردستان بۆردومانکرد.

فڕۆکە و کۆپتەر جەنگییەکانى سوپاى تورکی داگیرکەر ناوچەى بارزان و شوێنى ژیانى هاووڵاتییانى مەدەنییان لەو ناوچەیە بۆردومانکرد.

بۆردومانەکە ئێوارەى دوێنێ رویداوە و بەهۆی ئەو بۆردومانەوە هاووڵاتییانى گوندی هەلانە ناچار بوون گوندەکەیان چۆڵ بکەن.

ئاژانسى هەواڵی رۆژنیوز دیمەنى بۆردومانەکەى بڵاکردووەتەوە و تیایدا دەبینرێت، کە کۆپتەرەکانى سوپاى تورک ناوچەکە بۆردومان دەکەن.

 

ر.م