سوپاى تورکیا دووبارە دەستیکردەوە بە بۆرمانکردنەوەى سیدەکان

سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە بارەگاکانییەوە لە باشوورى کوردستان، گوندی سنین لە سیدەکان تۆپباران دەکات.

سەرچاوە هەرێمییەکان رایانگەیاند، سوپاى تورکیای داگیرکەر لە بنکەکانییەوە لە ناوچەى سیدەکان کاتژمێر ١٣:٤٠ خولەکى دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ دەستیکردووەتەوە بە تۆپبارانکردن و بۆردومانکردنى سنوورى گوندی سنین لە ناوچەى سیدەکانى سەر بە برادۆست.

لە گوندی سنین ژمارەیەکى زۆر رەوەند دەژین و تۆپبارانکردنەکەش شوێنى نزیکى رەوەندەکانى کردووەتە ئامانج.

بەپێى ئەو وێنانەش کە لە بۆردومانکردنەکە بڵاوکراونەتەوە، ئەوە دەردەکەوێت تۆپەکانی سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە نزیک شوێنى نیشتەجێبوونى هاووڵاتییان و رەوەندەکانى داوە و ئەوەش مەترسیى لەسەر ژیانی هاووڵاتییان و رەوەندەکان دروستکردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە کاتژمێر ١٠:٢٠ دا ئەو سنوورەى بۆردومانکردبوو.

سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە بارەگاکانییەوە لە باشووری کوردستان ناوچەى شاخاوییەکانى چیاى قەلەڕەش لە ناحیەى سیدەکانى سەر بە ناوچەى برادۆست لە پارێزگاى هەولیر بۆردومان دەکات.

ر.م