سوپاى تورکیا هێرشى کردەوە سەر گوندەکانى قەندیل

فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاى داگیرکەر ئەمڕۆ ناوچەکانى بۆکریسکان و دۆڵی بەدران و دۆڵی باڵەیانی قەندیلیان بۆردومانکرد.

لە چەند رۆژى رابردوودا سوڕانەوەى فڕۆکەى چاودێری و فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانى قەندیلدا زۆر زیادیکردبوو. دواى ئەو چەند رۆژە، کە بە بەردەوامى فڕۆکە بێفڕۆکەوان بەسەر ئەو ناوچەیەدا دەگەڕان، ئەمڕۆ گوندەکانى قەندیل و دەورووبەرى قەندیل و شوێنى نیشتەجێبوون و شوێنى کاری هاووڵاتییانى قەندیل، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیاوە بۆردومان کرا.

بەپێى ئەو زانیارییانە لەناوچەکەوە بە دەستمان گەیشتووە، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر کاتژمێر ١١ى پیش نیوەڕۆى ئەمڕۆ دەورووبەرى گوندی بۆکریسکان وناوچەى دۆڵی بەدران و باڵەیانیان بۆردومانکردووە.

بەگوێرەى زانیارییەکان، بەهۆى ئەو بۆردومانەوە زیان بەر باخ و باخچە و زەویى گوندەکانى ئەو ناوچەیە گەیشتووە.

ر.م

.