سوپاکەی ئێمە بۆ ئێمە وەک نان وئاوە

لەو گەریلایانەی بەشداری هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بوون، گورجان کۆرکماز باسی هەڵمەتەکە و گرنگییەکەی کرد.

گەریلای هەپەگە گورجان کورکماز کە یەکێک لەو گەریلایانە بوو بەشداری هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بوو، بەبۆنەی ٣٥ەمین ساڵیادەکە باسی هەڵمەتەکەی کرد.

کۆرکماز لە سەرەتای قسەکانیدا باسی بایەخی ئەو هەڵمەتەی کرد و وتی: "ئەو هەڵمەتە سەرەتا لە باکورەوە دەستیپێکرد. ئەگەر سەیری لایەنە جوگرافییەکەی بکەین، ئەو شوێنەی کە هەڵمەتەکەی تێدا دەستپێکردووە، لەناوەڕاستی هەرچوار پارچەی کوردستانە و ئامانجی هەڵمەتەکەش خۆی هەر ئەوەیە، کە لە هەموو ناوچەیەکی کوردسان جێگیر ببێت. لە مێژووی ئێمەدا جاری یەکەمە هەڵمەتێکی لەو شێوەیە بە هەموو لایەنە سیاسی، سەربازی، ئایدیۆلۆژی، بە قووڵبوونەوەی زانستی ڕاستیی خۆی بە کاریگەری چالاک دەکەن".

کۆرکماز سەرنجی ڕاکێشایە سەرهۆکاری هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و وتی: "ئەگەر بمانەوێت هۆکاری ئەو هەڵمەتە بێنینە زمان، دەبێت فاشیزمی ١٢ی ئەیلول لەبیر نەکەین، لەبەر ئەوەی کە لە مێژوودا وەکو گۆشت و ئێسقان پێکەوە بەستراونەتەوە. لەو کاتەدا دەوڵەتی تورک ئەشکەنجە و زوڵمی لە گەلەکەمان کردبوو. جگە لەوەش بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز بە پێشەنگایەتی هەڤاڵ مەزلوم دۆغان دەستیپێکرد، بووە یەکێک لە هۆکارەکانی دەستپێکردنی هەڵمەتەکە. مێژووەکەمان پێکەوە بەستراوەتەوە، ئێمە ناتوانین ڕووداوێک لەوەی تر داببڕین. ڕۆژێک من لەگەڵ هەڤاڵ عەگید بووم، هەڤاڵ عەگید بە گوندنشینێکی وت: 'سوپای ئێمەی کورد دروست بووە، بەڵام بە هیچ کەسێک مەڵێ'، لە هەڤاڵ عەگیدم پرسی، بۆچی وات کرد. هەڤاڵ عەگید وتی: ئێستا دەچێت بە خەڵکی گوندەکەیان دەڵێت و هەواڵەکە بڵاو دەبێتەوە، بەو شێوەیە هەواڵی هەڵمەتەکە بڵاو بوەوە".

'بە دڵنیاییەوە ئەو شەڕە سەردەکەوێت'

 گورجان کورکماز سەرنجی ڕاکێشایە سەر شێوازی گەورەبوونی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ و وتی: "لە سەرەتای هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە هەتا ئەمڕۆ، ئەو شەڕەی کە بەڕێوەدەچێت زۆر بە سختی و بە قوربانیدانی گەورەوە بەڕێوەدەچێت وهێشتاش هەر وایە. بەهۆی ئەوەی بناغەکەی ڕاست داڕێژراوە. بە دڵنیاییەوە ئەو شەڕە سەردەکەوێت. لە دژی دوژمناندا شەڕێکی پارتیزانیمان بەڕێوە برد. بەهۆی ئەوەی هەڵمەتێکی نوێ بوو، بۆیە واتا و بایەخەکەشی بۆ هەبوونی کورد زۆر گەورە بوو. بۆیە هەر هاوڕێیەک لەناو ئەو هەڵمەتەدا، ئاگای لەوە هەبوو کە ئەو هەنگاوەی تێکۆشان دەبێتە فاکتەری ئازادی کورد و کوردستان. پێش ڕاگەیاندنی هەڵمەتەکە، هەڤاڵ دەستە دەستە پەروەردە دەکران. بەهۆی ئەوەی دەرفەتمان نەبوو. لە کاتی ئامادەکاریدا دوو هەڤاڵ پەروەردە کران، دوای ئەوە ئیتر زیاتر بوو. هەر هەڤاڵێک لەو هەڵمەتەدا خۆی فکرێک بوو، چونکە ئەو شەڕەی کە بەڕێوەدەبرا هێزێکی زۆر گەورەی بە ئێمە دابوو، بەتایبەتیش پێشکەشی گەلی کوردی کردبوو. ئەو هێز و باوەڕەی ئێمەش لە بواری هەڤاڵییەتی و ژیانماندا جوانییەکی زۆر گەورەی خوڵقاندبوو. هێزە هەرە گەورەمان لە گەلەکەمان وەرگرت. هەروەها گەلیش هێز و باوەڕێکی گەورەی لەو هەڵمەتەوە وەرگرت. پەکەکە و گەل پێکەوە هەن".

بناغەی سەرکەوتن

کۆرکماز ڕایگەیاند بەبێ باوەڕبەخۆبوون مرۆڤ ناتوانێت هەنگاوێک بنێت و وتی: "کاتێک یەکەمجار لەبەرانبەر دەوڵەتی تورک شەڕمان کرد، ئەوەمان بینی کاتێک تۆ لێیبدەی دەوڵەتی تورک دەبێتە پشیلە، ئەگەر تۆ لێینەدەی، دەبێتە ماری ڕەش، هەربۆیە باوەڕمان بە هێزەکەمان، گەلەکەمان و بە چیا شکۆدارەکانی کوردستان هەبوو و ئێستاش هەر وایە. لە ڕۆژی هەبوونی کوردەوە، دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکان هەمیشە کوردیان کردوەتە قوربانی و لەسەر پشتی ئێمەی کوردان بوونەتە مرۆڤ. هەربۆیە ئەو هەڵمەتە بۆ پاراستنی مافی کوردە و لەبارەی ئەو بابەتەوە ڕێبەرمان دەیوت 'کورد مافی کەسی زەوت نەکردووە و هێرشیان نەکردووە، تەنیا خۆیان دەپارێزن'. بڕیاری ڕێبەرەکەمان بۆ شەڕی چەکداریی ئەوە بوو کە وەکو گەلی کورد بتوانین خۆمان بپارێزین، چونکە لەناو لاپەڕەکانی مێژوودا، مێژوو، کەلتور، زمان و هەبوونمان دەشاردرێتەوە. ئێمە لە هەڵسەنگاندنی ڕێبەرەکەمان دەست پێدەکەین و سەیری دۆخی پێش هەڵمەتی ژیانەوە و دوای ئەوەش دەکەین و دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە هەتا ئێمە دەگەینە ئامانجەکانمان، تێکۆشانی چەکداریی وەکو نان و ئاو پێویستە بۆمان".

گورجان کۆرکماز لە کۆتایی قسەکانیدا کۆمەڵکوژی شەنگالی وەبیر هێنایەوە و وتی: "لە شەنگال کۆمەڵکوژیان کرد، ئەگەر شەڕڤانانی ئازادی بە هاواریانەوە نەچووبان، دۆخی ژیان خراپتر دەبوو. بەڵام گەلەکەمان لەوێ لە سایەی پەکەکە ئێستا دیسان لە شەنگال دەژی و نەک تەنیا ئەوەش، ئەوان ئتیر خۆشیان هێزەکانی یەبەشە و یەژەشەیان دروست کردووە. ئەوان دەتوانن خۆیان بپارێزن.

بۆ بردنەوەی شەڕ پێویستە گەل و سوپا پێکەوە هەستن. بەتایبەتی دەبێت گەل هەستێت. گەورەبوونی شۆرشەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان بناغەکەی، هەڵمەتی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ. بۆ ئەوەی ئێمە خاوەنداری لە ڕێبەرەکەمان و شەهیدەکانمان و لە هەڵمەتی ژیانەوە بکەین، دەبێت گەل و گەریلا پێکەوە شێلگیرانە تێبکۆشن. بەو شێوەیە سەرکەوتن هی ئێمەیە".