سوپای تورك هێز ڕه‌وانه‌ی شرناخ ده‌كات

كاروانێكی ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ی جزیری سه‌ر به‌ شرناخ-ه‌وه‌ به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری شرناخ كه‌وتنه‌ڕێ.

له‌ ناوچه‌ی جزیر-ی سه‌ر به‌ پارێزگه‌ی شرناخ نزیكه‌ی ١٠ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی به‌ره‌و نێو شاری شرناخ به‌ڕێكه‌وتن. ئه‌و هێزه‌ی سوپای تورك كه‌ له‌ چه‌ندین تانك پێكهاتووه‌ له‌ ڕێگه‌ی شارۆچكه‌ی كاسرك-ه‌وه‌ چوونه‌ نێو شاری شرناخ. 

تا ئێستا هیچ لێدوانێك نه‌دراوه‌ ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك.

s.m