فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌وی ڕابردوو گونده‌كانی ماره‌دوو، به‌ستێ و ئالیهڕێش-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ژاراوه-ی ده‌ڤه‌ری پشده‌ریان له باشووری كوردستان بۆردومان كرد.
له هێرشی شه‌وی ڕابردوودا، شه‌هیدگه‌ی شه‌هید گوڵان و شه‌هید سمكۆ بۆمباران كران و له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆر به كێلی گڵكۆی شه‌هیدان گه‌یشت و مۆزه‌خانه‌ی نێو شههیدگهكه كه وێنه و بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی تێدا هه‌ڵگیرابوو، به‌ته‌واوی وێران كرا. هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به دره‌خته‌كانی شههیدگهكه گه‌یشتووه و كتێبی پیرۆزی قورئان و كتێبه‌كانی دیكه به ده‌وروبه‌ردا بڵاوبوونه‌ته‌وه.
سوپای توركیای داگیركه‌ر هاوشێوه‌ی داعش له عه‌فرین و پێشتریش له باكووری كوردستان زۆر شه‌هیدگه‌ی بۆردومان كردووه. شه‌وی ڕابردووش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شه‌هیدگه‌ی شه‌هید گوڵان و شه‌هید سمكۆی كرده ئامانج و وێرانی كرد. هه‌ر له ئه‌نجامی بۆردومانی شه‌وی ڕابردوو زیان به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه.
s.m