سوپای تورک لە جوودی ئامادەکاریی بۆئۆپەراسیۆنی سەربازیی دەکات

ڕاگەیەنرا کە سوپای داگیرکەری تورک بەئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەدەیان زرێپۆشی سەربازی ڕەوانەی ناوچەی جوودی سەربە شڕنەخ کردووە.

بە پێی ئەوزانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات کەوتووە، سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی سەربازیی کە لە ٥٠ زرێپۆشی سەربازیی پێکهاتووە ڕەوانەی ناوچەی جوودی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە چاوەڕوان دەکرێت کە ئۆپەراسیۆنەکە بە زووترین کات دەست پێبکات.

ک-ش