سوپای تورک چارەی نەماوە؛ بڵاوکراوە بەردەداتەوە

سوپای تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و کەمپەکانی باشووری کوردستان نووسراوێک بە دەقی "رادەست بە، ئازاد بە" بڵاودەکاتەوە.

فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە کە لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەدا گەیشتووەتە بنبەست دەستی بە شێوازی سەیروسەمەرەی هێرش کردووە. بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوی بە شەڕە تایبەتەکەی زیاد کرد.

راگەیاندراوی بێچارەیی

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە فڕۆکە جەنگییەکانەوە راگەیاندراو بەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاودەکاتەوە. ئەو راگەیاندراوە دەقەکەی بەمجۆرەیە:

"ئەمساڵ بە گشتی نۆسەد ئەندامی رێکخستنی تیرۆر خۆیان رادەستی هێزە ئاسایشەکانمان کردووە، هەمووشیان دەستیان بە سەرەتایەکی نوێ کرد. تۆش دەتوانی ببیتە یەکێک لەوان".

راگەیاندراوەکە هەم لە شوێنی گەریلاکان و هەم لە شوێنی خەڵکی سڤیلیش بڵاوکراونەتەوە

"شتێکی دیکەیان بە دەستەوە نەماوە"

گەریلا ئەوە بە شێوازێکی گاڵتەجاڕانە دەزانێت و دەڵێت: "ئەو کاغەزانە، کە دوژمن لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاویان دەکاتەوە نیشانەی ئەوەیە، کە دوژمن چەندە چەپەڵە. ئەوەش نیشان دەدات، کە تا ئێستا هەموو رێگە و شێوازێکی بەکارهێناوە، بەڵام سەرنەکەوتووە".

وەزیری کاروباری ناوخۆی تورک سولەیمان سۆیلو لەبارەى گەریلاوە وتبووی: "خۆی ژمارەیان لە ٧٠٠ بۆ ٧٥٠ کەس ماوە."  بەڵام لەراگەیاندراوەکەدا وتنی "٩٠٠ کەس خۆیان رادەست کردووە"، ئەوە نیشان دەدات، کە سۆیلو درۆ دەکات.

ر.م