سۆزدار ئا‌ڤێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه سه‌رنجی خسته سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلای هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له شه‌نگال و وتی: «چوونی گه‌نجان بۆ پێش ئۆتۆمبێلی گه‌ریلاكان له كاتی كشانه‌وه‌یان و وتنی «ئێمه نامانه‌وێ گه‌ریلا بڕوات» زۆر واتاداره. به‌ڵام به هه‌مان هۆشیاری پێویسته گه‌نجانی ئێمه بڵێن چۆن خۆمان بپارێزین، چۆن ستاتۆی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان به‌ده‌ست بخه‌ین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شوێنی خۆیان له‌نێو هێزه‌كانی پاراستندا بگرن.»
ئا‌ڤێستا كه ڕۆژبوونی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی پیرۆز كرد، ڕایگه‌یاند: پێویسته هه‌موو كوردان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له‌پێناو ئافرێنه‌ری ژیانی ئازاد؛ ئۆجالان و به‌رخۆدانی گه‌ل و ژنان، ساڵی ٢٠١٨ بكه‌نه ساڵی به‌رخۆدانی بێ ناوبڕ له دژی فاشیزم.
سۆزدار ئا‌ڤێستا هاتنی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستاری وه‌بیرخسته‌وه كه له كاتی هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال به هاواری گه‌لی ئێزدییه‌وه چووبوون. وتی: له دوای دوو ڕۆژ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌دا، لێدوانێكی وه‌ڵاتپارێزانه و ئازادیخوازانه‌یان دا و له دژی ئه‌و فه‌رمان(گه‌لی ئێزدی به‌و كۆمه‌ڵكوژی و هێرشانه‌ی به‌درێژایی مێژوو كراوه‌ته سه‌ریان ده‌ڵێن فه‌رمان)-هی ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كرایه‌وه، ڕوویان له شه‌نگال كرد. گه‌ریلاكان نه‌ك ته‌نیا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدییان له ده‌ستی داعش پاراست، له هه‌مان كاتدا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدییان له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕێكخست و بوون به هیوای دڵنیایی ژیانی ئازاد و ئاینده‌یه‌كی ئومێده‌وار.
«گه‌ل ده‌یگوت؛ چۆن ده‌بێت ژن ده‌ست بۆ چه‌ك و تاخم به‌رێت و له باڵای خۆیان بپێچن و له دژی یه‌كێك له هێزه هه‌ره دواكه‌وتوو و دڕنده‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه كه داعشه شه‌ڕ بكات. گه‌ریلاكانی یه‌ژاستار بۆ ژنانی ئێزدی بوونه سمبولی سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕی گه‌ریلا ده‌درا، به ڕاستی زانین. بینییان كه گه‌ریلا چۆن ئه‌وانی پاراست و له‌پێناو هه‌بوون و ژیانی ئه‌وان چۆیان خۆیان فیدا كرد. له‌گه‌ڵ هاتنی گه‌ریلا، قاره‌مانانه به فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئازاد-ی ڕێبه‌ر ئاپۆ له دژی داعش به‌رخۆدانیان كرد. به‌م شێوه‌یه ناوی گه‌ریلا له‌نێو دڵی گه‌ل و مێژوودا نووسرا. گه‌ریلا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی، ئیراده، ئارامی، خۆییبوون و یهكێتییبوونه.»
ئا‌ڤێستا سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر كشانه‌وه‌ی گه‌ریلا له شه‌نگال و كاردانه‌وه‌كان. ڕایگه‌یاند: نابێ كشانه‌وه‌ی گه‌ریلا له‌نێو گه‌لدا ببێته هۆی بێ وره‌یی. بزووتنه‌وه‌ی ئازادی جارێكی دیكه ڕێ نادات كه ئه‌م گه‌له تووشی فه‌رمانه‌كان بێت و ڕووبه‌ڕووی له‌ناوچوون بكرێته‌وه. هه‌ر كات بیانه‌وێت له ته‌ك ئێزدییه‌كان جێگه ده‌گرن. كشانه‌وه‌ی گه‌ریلا بۆ پاراستنی خودی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی بوو.
«فرمێسكی چاوی دایك، ژن، منداڵ و گه‌نجانی ئێزدی له هه‌مان كاتدا پیشانی ده‌دات كه له ژیانی نوێ‌دا به بڕیار و پێداگرن. گه‌لی ئێزدی له دوای فه‌رمانه‌كه، به خۆرێكخستن له بونیادنانی ده‌سته و سازییه دیموكراتییه‌كان كه به‌ده‌ستیان هێناوه، به‌رده‌وام ده‌بن و به‌هێزتریان ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌ت پێویسته گه‌لی ئێزدیمان كه له هه‌نده‌ران ده‌ژین، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاكی خۆیان و له‌و ده‌سته و سازییانه‌ی دامه‌زراون ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی وه‌رگرن. پێویسته ڕوو له خاكی خۆیان بكه‌نه‌وه و ده‌رفه‌تسازی ژیانی ئازاد بكه‌ن.»
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كه‌جه‌كه ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م پڕۆسه‌یه، پڕۆسه‌ی دیموكراتیبوون و بونیادنانی ستاتۆیه. پێویسته هیچ كه‌سێك كشانه‌وه‌ی گه‌ریلا به هه‌ڵه لێكنهداتهوه. ئیدی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی گه‌یشتۆته ئاستێكی زانابوون كه چۆن بژی، چۆن خۆی بپارێزێت و چۆن یه‌كێتیی خۆی بونیاد بنێت. پێویسته به‌رده‌وامیش بێت.
«له‌گه‌ڵ هه‌ر ئه‌زموونێك كه له یه‌ژاستار وه‌ریانگرتووه، ده‌بێ باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌بێت. شه‌ڕڤانانی یه‌ژه‌شه له هه‌ڵمه‌تی ڕزگاركردنی ڕه‌قا به‌شداربوون. پێویسته له بێریڤانهكان، نووژیانهكان و تێكۆشینهكانهوه فێرببن. له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا ده‌بێ خاوه‌نداری له ڕه‌نج و ئاینده بكه‌ن.»
سۆزدار ئا‌ڤێستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ئه‌و ڕووداوانه‌ی له كاتی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلا له هه‌رێمه‌كه هاتنه ئاراوه زۆر گرنگن. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كاتێك گه‌نجان چوون به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كانی گه‌ریلاكان و ده‌یانگوت «ئێمه نامانه‌وێ گه‌ریلا بڕوات» زۆر واتاداره.
«ده‌بێ گه‌نجانی ئێمه به‌م هۆشمه‌ندییه خاكی خۆیان بپارێزن و بۆ به‌ده‌ستخستنی ستاتۆی گه‌لی خۆیان له‌نێو هێزه‌كانی پاراستندا جێگه‌ی خۆیان بگرن. كات، كاتی خاوه‌نداریكردن له گه‌ل و پاراستنی گه‌له. پێویسته خاوه‌نداره‌تی له ڕه‌نجی ٤ ساڵان بكه‌ن. هاتن و چوونی گه‌ریلا شكۆدار بوو. هه‌ر وه‌ك چۆن هاتنی ئه‌وان قاره‌مانانه بوو، چوونیشیان قاره‌مانانه بوو. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له كه‌سایه‌تیی هه‌موو ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی كه كشانه‌وه، سڵاو له هه‌موو ئه‌و گه‌ریلایانه ده‌كه‌ین كه له دژی دوژمن تێكۆشانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن.»
s.m