سەربازانى تورک هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییانى برادۆست
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە ناوچەى برادۆست شوێنی ژیان و گوزەران و حاڵ و ماڵی هاووڵاتییانیان بۆردومانکرد.
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە ناوچەى برادۆست شوێنی ژیان و گوزەران و حاڵ و ماڵی هاووڵاتییانیان بۆردومانکرد.
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورک لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ی بەرەبەیانى ئەمڕۆوە چەندین ناوچەى برادۆست و هەندێک لە گوندەکانى سیدەکانیان بۆردومانکرد.
راگەیاندرا، هێرشی ئاسمانى بۆ سەر ناوچەکانى لێلکان و خواکورکیش ئەنجامدراون.
سەربازانى تورکیش ئێوارەى دوێنێ لە چیایى چیادێل لە هەرێمى برادۆست تەقەیان لە هاووڵاتییانی لێلکان کرد و بە هۆیەوە زیان بە ماڵی هاووڵاتییان گەیشتووە.
ر.م