سەربازانی تورک لە شاری وان کوردێکیان شەهید کرد

لە ناوچەی ئەبەخی شاری وان سەربازانی دەوڵەتی تورک دەستڕێژی گولەیان کردە سەر کۆڵبەرەکان و کوردێکیان شەهید کرد.

لە گوندی چللی سەر بە ناوچەی ئەبەخی شاری وان سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستڕێژی گولەیان کرد بە ناو کۆڵبەراندا.

لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی سەربازانی تورکدا، هاوڵاتیەکی کورد بە ناوی ئیبراهیم بایکارای تەمەن ٤٦ ساڵان کە باوکی ٦ منداڵە و لە سەر سنوور کاری کۆڵبەری دەکرد، شەهید بوو. دوای شەهیدبوونی ناوبراو، سەربازانی تورک چەندین کاتژمێر رێگەیان نەدا بە خانەوادەکەی کە تەرمی ناوبراو هەڵگرنەوە. دواتر تەرمی هاوڵاتیە مەدەنیەکە رەوانەی دادوەری پزیشکیی شاری وان کرا.

دواتر خانەوادە و کەسوکاری شەهیدەکە، تەرمی ناوبراویان لە پزیشکی دادوەری وەرگرتەوە و رەوانەی گوندەکەیان کرد.

ز.ش