كاری رۆژنامه‌نووسی له كوردستان به‌گشتی كارێكی سه‌خته و پێویستی به رۆحی فیداكاری و له‌خۆبردوویی هه‌یه، چونكه په‌یوه‌سته به ئه‌خلاق و ویژدانی مرۆڤه‌وه. باسی قه‌ڵه‌م فرۆش و به‌كرێگیراوانی ده‌سه‌ڵاتداران ناكه‌م، ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌م بگۆڕێته‌وه به‌پاره ئه‌وا به‌ئاسانی ویژدانیشی ده‌فرۆشێت. بۆیه ئه‌وه‌ی لێره باسی ده‌كه‌ین خه‌باتكارانی بواری راگه‌یاندنین به‌گشتی كه گیانی خۆیان ده‌كه‌نه فیدا له‌پێناو گه‌یاندنی حه‌قیقه‌تی كۆمه‌ڵگه و به‌جێكردنی پێوانه‌كانی ئازادی و دیموكراتی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه و رۆحی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌مانكات پیلانی داگیركه‌ران و به‌كرێگیراوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ئاگادارده‌كه‌نه‌وه له هێرشی دوژمنان.
باشووری كوردستان له ماوه‌ی ٢٨ ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی هه‌رێمی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنێكی بێ شوومار ده‌ركه‌وتن و مه‌یلی رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد ده‌رده‌كه‌وت، له‌سه‌روویانه‌وه (رۆژنامه‌ی وڵات) وه‌ك ره‌چه‌شكێن ده‌توانین به‌ناوی بكه‌ین، دواتر دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی مه‌د له ئه‌وروپا، ئه‌و رۆحه‌ی زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه برد. رۆژنامه‌ی وڵات وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌ره‌وپێشه‌وه چوو هه‌ریه‌ك له رۆژنامه‌ی ژیانی ئازاد و وگن شمس و چه‌ندین گۆڤار و نامیلكه و په‌رتوكی ده‌رده‌خست، دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك له ١٤ی مایسی ١٩٩٧ ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی بادینان ده‌ستپێكرد، دوو رۆژ دوای ئه‌و به‌رواره واتا له رۆژی ١٦ی مایسی ١٩٩٧ له هه‌ولێر رۆژنامه‌ی وڵات و دامه‌زراوه‌كانی كه‌وتنه به‌ر هێرشی چه‌كدارانی پارتی و هه‌موو خه‌باتكارانی شه‌هید كران، رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنكاری وه‌ك (خۆگر گه‌زنه‌ی و كه‌مال رواندزی و رۆناهی و رۆزا و ....هتد هه‌بوون. ئه‌مه گورزێكی له به‌ره‌وپێش چوونی راگه‌یاندنی كوردی و نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازیدا.
دوای ساڵی ٢٠٠٠ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی وه‌ك په‌نجه‌رێكی نوێبوو كرایه‌وه له‌به‌رده‌م راگه‌یاندن، توانی ته‌كانێك بداته راگه‌یاندنی كوردی، به‌هه‌مانشێوه رۆژنامه‌ی ئاوێنه و گۆڤاری لڤین و ...هتد. ئه‌وانیش به‌شێكیتربوون له‌و هه‌وڵه نوێیه. له‌ئه‌نجامی هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی و به‌كرێگیراو خۆفرۆشانی ناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس، بۆیه رۆژنامه نووسان و خه‌باتكارانی راگه‌یاندن بوونه ئامانجی ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌مه‌ش بووه هۆكار رۆژنامه‌نووس سۆرانی مامه حه‌مه له كه‌ركوك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له كه‌ركوك بكوژرێت، به‌هه‌مانشێوه كه‌سایه‌تی و نووسه‌ر عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریفیش.
له هه‌ولێر سه‌رده‌شت عوسمان له‌سه‌ر ئه‌و بێ دادیه‌و گه‌نده‌ڵیه‌یی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی به‌ناوی حیزب و خێڵ و ئاینه‌وه ده‌یكات، ره‌خنه ئیرۆنیكه‌كانی سه‌رده‌شت بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی پیاوانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر بیفڕێنن و له شاری موسڵ ته‌رمه‌كه‌ی فڕێبده‌ن و هه‌ر خۆشیان ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیه‌وه‌و هێنایانه‌وه‌و راده‌ستی ماڵه‌وه‌یان كرده‌وه.
له‌ناوه‌ندی هه‌رێمی گه‌رمیان له شارۆچكه‌ی كه‌لار، كاوه گه‌رمیانی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی شه‌هید كرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگربوو له گه‌نده‌ڵیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی گه‌رمیان، تائێستاش بكه‌رانی ده‌ستگیر نه‌كراون.
له دهۆك رۆژنامه‌نووس وەدات حسێنی گه‌نجی تازه پێگه‌یشتوو، له‌گه‌ڕه‌كی ماڵتای شاری دهۆك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئاسایشی ئه‌وێ فڕێندرا و هه‌ر ئه‌و رۆژه ته‌رمه‌كه‌یان به ئه‌شكه‌نجه‌كراوی له گه‌ڕه‌كێكی ده‌ره‌وه‌ی دهۆك دۆزیه‌وه، هۆكاری شه‌هیدبوونی وەدات ته‌نها یه‌ك هۆی هه‌بوو، ئه‌ویش بۆچی وەدات له ئاژانسی هه‌واڵی رۆژنیو‌ز كارده‌كات، وه‌كوتر هیچ بیانوێكیتر نه‌بوو. تائێستا یه‌ك كه‌س له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی ده‌ستگیرنه‌كراوه.
ئه‌و بیانوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به پارتی و یه‌كێتیه‌وه بۆ شه‌هیدكردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه گووتویانه كه‌س باوه‌ڕی پێ نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان گووتویانه له‌ده‌ره‌وه‌ی درۆیه‌كی گه‌وره بۆ شاردانه‌وه‌ی راستیه‌كان هیچیتر نییه، له‌وانه‌یه بڵێن تۆ چۆن ده‌زانیت، منیش ده‌ڵێم هه‌ركه‌سێك له هه‌رێم بكوژرێت ئه‌گه‌ر به‌ئاگاداری ده‌سه‌ڵات نه‌بێ ئه‌وا كه‌متر له ٢٤ كاتژمێر ئاشكرا ده‌بێت، نمونه‌شمان بۆ رووداوه‌كه‌ی كوشتنی به‌رپرسه‌كه‌ی میته (عوسمان كۆسه) له هه‌ولێر!.
زوبێر و بڕیار له‌كوێن؟:
دوو لاوی رۆژنامه‌نووس و په‌یا‌منێر له ئاژانسی هه‌واڵی رۆژنیو‌ز، ماوه‌یه‌كی كه‌مه به‌ناوه‌كانیان ئاشنا بووینه، به‌داخه‌وه به‌خزمه‌تیان نه‌گه‌یشتوووین، زوبێر نزیكه‌ی دوو مانگه و بڕیاریش نزیكه‌ی مانگێكه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیه‌وه دەستگیركراون، وه‌ك سه‌رده‌می به‌عس ئاسایشه‌كان ده‌ڵێن؛ (لای ئێمه‌نین!، هه‌روه‌ها هه‌واڵیش بۆ خانه‌واده‌كانیان ده‌نێرن و ده‌ڵێن؛ لێیان مه‌پێچنه‌وه ئه‌وانه مه‌ترسیدارن). تاكه تاوانیشیان ئه‌وه‌یه كه په‌یامنێرن له ئاژانسی هه‌واڵی رۆژنیو‌ز.
بۆ ده‌بێ تاوانبێ له ئاژانسێكی هه‌واڵی وه‌ك رۆژنیو‌ز په‌یامنێربیت، كه راگه‌یاندنێكه به‌گوێره‌ی یاساكانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌ت پێدراوه‌و كاره‌كانی ده‌كات، هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌كه‌ی له‌شاری سلێمانیه‌و سه‌رنووسه‌ر و به‌رپرسه‌كانی دیارن و رۆژانه له‌به‌رده‌م كامیرا و له‌ناو خه‌باتی راگه‌یاندنیدان. وه‌ڵامه ئاماده‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئاماده‌ن ئه‌ویش (نابێ به‌پێش دادگا‌و ده‌زگاكانی ئاسایش بكه‌وینه‌وه، با ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بكه‌ن)، ئه‌رێ بێزه‌حمه‌ت ده‌بێ په‌یامنێرێك له‌ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵه‌م و كامیراكه‌ی چیتری هه‌یه؟. بێگومان ده‌بێ وه‌ك ئاسایشه‌كانی پارتی تاوانیان بۆ هه‌ڵه‌به‌ستن و ده‌ڵێن؛ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یان خستۆته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌ویش هه‌واڵ كۆكردنه‌وه‌یه له سه‌ر سوپای داگیركه‌ری تورك، ناوه‌نده‌كانی میت و ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی، هه‌روه‌ها ئاشكرا كردنی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و رێگری له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی پارچه‌كردنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوه‌ردانه‌كان له رۆژئاوا‌و شه‌نگال و دۆڕاندنی كه‌ركوك. زۆر كۆمێدی و تراژیدیشه ئه‌ترسم تاوانێكی وه‌ك شه‌هید سه‌رده‌شتیان بۆ دروست بكه‌ن، به‌ڵام رێكخراوه ئیسلامیه توند ئاژۆكانی وه‌ك داعش له‌ناوچوونه، بۆیه ناتوانن سیناریۆیه‌كی كۆمیدی وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شتیان بۆ دروست بكه‌ن.
ناڕه‌وای ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌وكاته ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك له قه‌ڵه‌م و راگه‌یاندنی ئازاد و ئیراده‌ی گه‌نجی خوێنده‌وار ده‌ترسێ و هێزیان له‌به‌رامبه‌ر به‌كاردێنێ و فڕێیان ده‌داته كونجی زیندان و به‌تاوانباركردنیان ده‌یه‌وێت هێز و ئیراده‌یان بشكێنێت. ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه خاوه‌ن ئه‌زمونه و تائێستا هێزی رۆشنبیر و گه‌نجی یان سه‌ركوتی كردوون، یان راوی ناون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یان ئه‌وه‌تا ته‌سلیمی گرتوون به زه‌بری پاره و ماڵی خه‌ڵك له راگه‌یاندنه‌كانی به‌كاریان دێنێت، نابێ كه‌سێكیتر له‌ده‌ره‌وه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌وان هه‌بێ و كۆمه‌ڵگه به زانیاری و هه‌واڵ و راپۆرتی جیاواز رۆشن بكاته‌وه. راگه‌یاندنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان تاوانبارن چونكه داگیركه‌ر له باشوور ئاشكرا ده‌كه‌ن، تاوانبارن چونكه ناوه‌نده سیخوڕیه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ن، تاوانبارن چونكه داوای یه‌كریزی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن، تاوانبارن چونكه سه‌روماڵی دزراوی گه‌ل ئاشكرا ده‌كه‌ن و گه‌نده‌ڵكاران جێگایان پێ له‌ق ده‌بێ. (پێویسته ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وان باوه‌ش بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای داگیركه‌ر و دۆڵمه‌یان بۆ دروست بكه‌ن له گوندی به‌رمیزه‌و دواتریش ده‌یانكه‌ن به په‌رله‌مانتار!)
خاوه‌نده‌ركه‌وین له رۆژنامه‌نووسه‌كانمان:
گووته‌یه‌ك هه‌یه و ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار گووتیان پێچه‌وانه‌كه‌ی ئه‌وان بكه‌ی راسته. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ به قسه و پڕوپاگه‌نده‌كانی ئاسایش و ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات و راگه‌یاندنه‌كه‌یان باوه‌ڕ بكه‌ین، هه‌مانكات نابێ دابنیشین و چاوه‌ڕێی به‌زه‌یی به‌ناو دادگا و دادپه‌روه‌ریه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانبین. بۆ ئه‌مه پێویسته؛ رۆژنامه‌نووسان زۆرترین راپۆرت و كاری راگه‌یاندنی بكه‌ن، له‌سه‌ر بێتاوانی و ده‌رخستنی رووی مافیای ده‌سه‌ڵات، هه‌مانكات نووسه‌ران پێویسته ئه‌و راستیانه جارێكی‌تر دووپات بكه‌نه‌وه، كه ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم ته‌نها حه‌زی له‌یه‌ك شت نییه ئه‌ویش، ده‌ركردنی داگیركه‌ر و یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یه. له‌لایه‌كیتر چالاكوانان و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان پێویسته له‌گۆڕه‌پانه‌كان بن و به‌چالاكی جۆراوجۆر راستی ده‌سه‌ڵات و راستی تێكۆشه‌رانی راگه‌یاندن بۆ رای گشتی روون بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها لایه‌نه سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه، پێویسته خاوه‌نداریه‌تی له ده‌نگی ئازادی رۆژنامه‌نووسان بكه‌ن، نه‌هێڵن ده‌سه‌ڵات به رۆژی رووناك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و داگیركه‌ران ده‌نگه ئازاده‌كان كپ بكات.
ئه‌گه‌ر هه‌موومان یه‌ك ده‌ست رووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌وه‌ستینه‌وه، بێگومان هه‌ر رۆژ زیاتر رۆژنامه‌نووسان و مرۆڤه ئازاد و بوێره‌كانمان له‌ناوده‌بات. بۆیه له ژێر ناوی هه‌ر ئێستا ئازادی بۆ زوبێر برادۆستی و بڕیار مه‌حمه‌د، پێویسته په‌ره به تێكۆشان بدرێت و ئازاد بكرێن.
ک.ش