سەرچاوەی گەنجێتی بۆتان:باران ماوا
فەرمانداری گەریلا باران ماوا ئەیزانی کە ناوەندی ئازادی و فەلسەفەی ئازادی چیاکانی کوردستانە. لە چیاکانی کوردستان ئەوهێزی ورەی بێ کۆتایی گەنجان بوو.
فەرمانداری گەریلا باران ماوا ئەیزانی کە ناوەندی ئازادی و فەلسەفەی ئازادی چیاکانی کوردستانە. لە چیاکانی کوردستان ئەوهێزی ورەی بێ کۆتایی گەنجان بوو.
باران ماوا لە ڕێگەی خانەوادەکەی خۆی تەڤگەری ئازاد ئەناسێت و ساڵی ٢٠٠٣ بەشداری ڕێکخستنەکانی چیا ئەبێت و وەک مەیدانێکی ئازادی ناوی لێ ئەنێ. بۆ ئەوەی گەنجان دور لە خاکی خۆیان گەورە نەبن، بەشداری ڕێکخستنەکانی گەنجان بو. فەرمانداری قارەمانی گەنجان باران ماوا لە چیاکاندا هێزی بێ کۆتایی گەنجان بو. کاتێ هەنگاوی یەکەمی بڕی بۆ ئازادی، دەستی بە پێناسەکردنی واتای چیاکانی کوردستان کرد.
'هەنگاوی دەسپێک بەرەو ئازادیە'
"هاتن بۆ چیا بۆ من گرینگ و بە واتایە. بەتایبەتی لە چیاکانی کوردستان کە شەڕە لە پێناو ئازادی هەستێکی جیاوازی هەیە. لەبەر ئەوەی کورد لە تەواوی مێژودا ڕوی لەم چیاکان کردوە. ئەمە واتایەکی جیاوازی هەیە. واتایەکی گەورەیە بۆ ئەوەی لەم چیایانە مرۆڤ دەست بە ژیانێکی نوێ بکات، ژیانێکی نوێ دەسپێبکەن بە ماندوبونی گەریلا، بە کەد و ماندوبونی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ بەشدار بون لەناو ئەم ژیانە خاوەن واتایەکی گەورەیە. ئەمەش زۆر کاریگەری لەسەر من دروست کرد. لەبەر ئەوەی لە ناو کۆمەڵگا هەمو کات هەستێکی کۆیلایەتی هەیە. لێرە مرۆڤ لە ناو ژیانێکی کۆمیناڵ ئەژێ، لە ناو ژیانێکی وەکویەکی ئەژێ. ئەو کات تۆ ئەتوانی خەیاڵی ژیانی ئازاد بکەی. چیاکانی کوردستان بۆ تێکۆشانی میلەتێک گرینگە. ئەوەی لە چیاکان ئازادی لەناو کۆمەڵگا بڵاوکردەوە گەریلا بو."
'هاوڕێیەتی،هێزێکە لە لایەن پەکەکەوە ئافرێنراوە'
"پەکەکە بۆچی ئەوەنە بەهێزە، بۆچی کورد ڕەزامەندی لەسەری هەیە؟ لەبەر ئەوەی کورد لە تەواوی مێژودا خۆیان ئەپارێزن و هەمو کات ڕێگڕیان لێ کراوە. بەڵام ئەلتەرناتیڤی ژیانێکی نوێ، ژیانێکی ئازاد بو. پەکەکە هێزی خۆی لەو شوێنەوە وەرئەگرێت. لە لایەکیش لە هاوڕێەتی هێزی خۆی وەرئەگرێت. هاوڕێیەتی ژیانی نوێ، ئازادی بەرەوپێش ئەبات. خۆفیداکردن هاوڕێیتی واتادار ئەکات. بەرژەوەندی تاکە کەسی بونی نیە چونکە تۆ خۆت فیدای هاوڕێی خۆت ئەکەیت."
ماوا هەمیشە دەستنیشانی ئەکات کە تەڤگەری ئازاد هێزی خۆی لە پەیوەندی هاوڕێیەتی وەردەگرێ. ساڵی ٢٠١٧ بەرەو چیاکانی بۆتان بەڕێ ئەکەوێت.
'مەیدانی ئازادی چیایە'
"لە کوردستان لە کاتی لەدایک بونی ڕێبەر ئاپۆوە، هەنگاوی ڕاست، لێکۆڵینی ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ و ڕێکخستنی ئێمە، وای کرد کە گەلی ئێمە بگاتە ئەم ڕاستیە. بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بۆ گەلانی تەواوی جیهان ڕێبەر ئاپۆ هێمای فەلسەفەی ئازادیە. چەند فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا هەیە بە تەواوی خزمەت بە سیستەمی سەرمایەداری ئەکات، بەڵام ئایدەلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی ئایدلۆژیای هەمو گەلان ئەکات. ئازاد بونی ئافرێنەری ئەم ئایدلۆژیایە ئەبێتە هۆی ئازاد بونی هەمو گەلان. ئەوەی کە ڕۆڵ و مسیۆن ئەداتە سەرشانی ئێمە، ناوەندی ئازادی، ناوەندی فەلسەفەی چیایە."
"پەکەکە پێش هەمو شتێک تەڤگەرێک نیە کە بابەتەکان بە ڕەنگێکی تیۆری بنرخێنێ. پەکەکە تەڤگەرێکە هەمیشە خۆی نوێ ئەکاتەوە، ڕازی نابێ دوابکەوێ، یەک لەو تایبەتمەندیانەی وای کردوە کە بەهێز بێت ئەوەیە گۆڕانکاری لە خۆی دروست ئەکات. بە ماندوبونی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ پەکەکە دەرکەوتە گۆڕەپان. پەکەکە مرۆڤی نوێ دروست ئەکات. مرۆڤی بە هیوا دروست ئەکات."
'ئێمە لە بۆتان پێشوازی لە سەرکەوتن ئەکەین'
"چیاکانی باکوری کوردستان بۆ گەریلا جیاوازە، شۆڕشی باکوری کوردستان وا ئەکات کوردستان هەموی یەک بگرێ. من ئەچم بۆ بۆتان. تەڤگەری پەکەکە هەمو کات ئەڵێ ناوچەی سەرەکی گەریلا، بۆتانە. بەتایبەت بۆ من هەنگاوێکی بە هیوا و شانسێکە کە ببم بە ڕێبواری بەرخۆدانی سەردەمی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی. ئازادی کوردستان، سەرکەوتنەکەی لە بۆتان دەسپێ ئەکات و منیش ئەمەوێ ببمە پێشەنگی ئەو سەرکەوتنە. سەرکەوتن لە بۆتان دروست ئەبێت."
ماوا بەرەو ئەو خاکە بەڕێکەوت کە ئاندۆک و ئاخین لەوێ شەهید بون. لە ٦ی تەموزی ٢٠١٨ لە فەڕاشین بە قارەمانێتی شەڕی کرد و لە خاکی بۆتان خۆی گەیاندە ئاندۆک و ئاخین. ڕوحی گەنجێتی لە چیای بۆتان مایەوە و بۆیە گەنجێتی بۆتان."
ک-ش