ماڵپەڕەکە راشیگەیاندووە " ئێواره‌ی دوێنێ هێزێكی سه‌ربازیی سوپای توركیا كه ژماره‌یان ٣٠ سه‌رباز و ئەفسەرێکى هێزەکە بووە له‌دووره‌وه ته‌قه‌یان له گوندى خەلیفانى سەر بە ناحیەى خەلیفان کردوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، دواتر ئەو سەربازانە چوونەتە ناو گوندەکە و داوایان لە خەڵکى گوندەکە کردوە ناوچەکە چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی گونده‌كه ڕه‌تیانكردۆته‌وه‌و رایانگەیاندوە، کە ئەوان به‌م وه‌رزى سەرما و زستانە ناتوانن ناوچەکەیان چۆڵ بكه‌ن.
هەروەها له‌دوێنێ ئێواره‌وه دوای ئه‌وه‌ی سەربازانى تورکیا چونەتە گونده‌كه هیچ كه‌س ناتوانێت له‌ماڵه‌وه بچێته ده‌رەوە و هاتووچۆى دەرەوەى ئەو گوندە بکەن.
ناحیەى خەلیفان ده‌كه‌وێته دامێنی چیادێڵ و ساڵی ڕابردوو دوای شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه سوپای توركیا هاته به‌رزاییه‌كانی ئه‌و چیایه.
سەرچاوەکەى شار پرێس راشیگەیاندووە "به‌درێژایی مێژووی دروستبوونی په‌كه‌كه و بونیان له‌ناوچه سنورییه‌كان تائێستا به‌ڕێبواریش گه‌ریلایه‌ك به‌گونده‌كه‌ی ئێمه‌دا ڕێگای نه‌كردووه ئیتر نازانین ئه‌م داوایه‌ی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك له‌ئێمه كردووه".
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌هێزی پاراستنی گه‌ل باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه تایبه‌ت به‌شارپرێسی ڕاگه‌یاندووە "سوپای توركیا ئەو داواکارییەى لە زۆر گوندی سنورەکە کردوەو ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌مان داوایان له‌دانیشتوانی گوندێكی نزیكی چیای خواكوڕك كردبوو کە ناوچەکەیان چۆڵ بکەن".
ساڵى رابردووش ژمارەیەک سەربازى تورکیا بە تانکەوە چوونە ناو گوندى بەرمیزەو چەند گوندێکى تر داوایان لە خەڵکى سنورەکە کردبوو ناوچەکە چۆڵ بکەن، هاوکات داواى هاوکاریشیان لە خەڵکى گوندەکە کردبوو کە هاوکاریان بکەن بۆ ئاشکراکردنى بنکەو بارەگاکانى پەکەکە، بەڵام خەڵکى گوندەکە ئەوەیان رەتکردبۆوە.
ژ.ت