شاره‌وانیی قۆسه‌ر-یش خرایه ژێر كۆنتڕۆڵی پۆلیسی توركیا
له به‌رده‌م ده‌رگه‌ی بینای شاره‌وانیی قۆسه‌ر ئامێری پشكنین جێگیر كرا و له‌مه‌ودوا پۆلیسی ده‌وڵه‌ت ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌پشكنێت كه هاتووچۆی شاره‌وانی ده‌كه‌ن.
له به‌رده‌م ده‌رگه‌ی بینای شاره‌وانیی قۆسه‌ر ئامێری پشكنین جێگیر كرا و له‌مه‌ودوا پۆلیسی ده‌وڵه‌ت ئه‌و هاوڵاتییانه ده‌پشكنێت كه هاتووچۆی شاره‌وانی ده‌كه‌ن.
پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئاداری شاره‌وانییه‌كان توانی شاره‌وانیی قۆسه‌ر-ی سه‌ر به مێردین له ده‌ستی قه‌یوومی ئاكه‌په ده‌ربێنێت. وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڕیاری دا ئامێری پشكنین له به‌رده‌م ده‌رگه‌ی شاره‌وانیی قۆسه‌ر جێگیر بكرێت و پۆلیسی ده‌وڵه‌ت ئه‌و هاوڵاتییانه بپشكنێت كه ڕۆژانه سه‌ردانی شاره‌وانی ده‌كه‌ن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر پۆلیسی شاره‌وانی ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد.
ئه‌مڕۆ له كاتێكدا هاوشاره‌دار نیلوفه‌ر عه‌لی یڵماز له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی مێردیندا بوو، پۆلیسی تورك به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هاتنه به‌رده‌م بینای شاره‌وانیی قۆسه‌ر و ئامێری پشكنینیان جێگیر كرد. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هاوشاره‌داری قۆسه‌ر و هاوكاره‌كانی ده‌موده‌ست گه‌ڕاونه‌ته‌وه بینای شاره‌وانییه‌كه.
ڕێكه‌وتی ٧ی ئایار\١٧ی گوڵان حكوومه‌تی ئاكه‌په به هه‌مان شێوه له به‌رده‌م ده‌رگه‌ی بینای شاره‌وانییه‌كانی جزیر، سلۆپی و هه‌زه‌خ كه له لایه‌ن هه‌ده‌په به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ئامێری پشكنینی جێگیر كرد.
s.m