شاناز ئیبراهیم ئەحمد و لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی نێشتمانی کوردستان بە مەبەستی پشتگیرکردنی بەرخودانی گەلی ڕۆژئاوا سەردانی نوێنەرایتی خۆبەرێوبەری دیموکراتی ڕۆژئاوی کوردستانیان کرد و شاناز ئیبراهیم ئەحمد ڕایگەیاند، ئەو تاوانەی ئیستا تورکیا بەرامبەر خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەیکات هەموو جیهانی نیگەران کردوە، نیگەرانیەکان بۆ ئەوە نیە کە شەرڤانان ناتوانان خەڵکی خۆیاین بپارێزن بەڵکو بۆ ئەوەیە، کە ئەو تاوانە لەبەرچاوی هەموو دەوڵەتانی جیهان و وەڵاتە زلهێزەکان بەرێوە دەچیت، بەڵام هێچ کەس ئەو هێڕشانە ئاستەنگ ناکات.
هەروەها وتیشی، "پێوستە ئێمە هەم وەک باشوری کوردستان هەم وەک دەوڵەتی عێراق پشتیوانێکی تەواو لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەین داوا بکەین بە زووترین کات ناوچەیەکی دژەفڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دروست بکرێت.
هەروەها وتیشی بەرخودانی کوبانی یەکێک لە نموونە جوانەکان کە پێشکەشی جیهانمان کرد بە یەکیتی نەتەوەیی کۆبانیمان پاراست دەبی ئیستاش بە ڕووحی یەکێتی نەتەوەیی ڕیگە لەو هێڕشە نوییە بگرین کە لەسەر ڕۆژئاوی کوردستان دەکرێت.
ف.ق