شاندی مه‌خموور سه‌ردانی مانگرتوانی شاری سلێمانی كرد
شاندێكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور سه‌ردانی مانگرتوانی شاری سلێمانی كرد.
شاندێكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور سه‌ردانی مانگرتوانی شاری سلێمانی كرد.
شانده‌كه‌ی مه‌خموور پاش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێم مه‌حموودیان كرد له قه‌زای كه‌لاری ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان كه ٨٩ ڕۆژه له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له مانگرتندایه، سه‌ردانی مانگرتوانی شاری سلێمانیشی كرد.
چالاكیی مانگرتنی نۆبه‌تدار له شاری سلێمانی له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی میزۆپۆتامیا له ڕۆژی ١٦٢هه‌میندا به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها هاوڵاتی مه‌ڕوان مه‌مدووح ئۆزده‌میر ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه له چالاكیی ڕۆژووی مردندایه.
شانده‌كه له لایه‌ن چالاكانی مانگرتوو به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا. ئه‌ندامانی شانده‌كه پشتیوانی خۆیان بۆ مانگرتوان دووپات كرده‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه به به‌رخۆدان گۆشه‌گیری ده‌شكێنرێت.
s.m