شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و كۆمەڵە كۆبوونەوە
شاندی حزب و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لەگەڵ ڕێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمەڵە) كۆبوونەوە.
شاندی حزب و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لەگەڵ ڕێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمەڵە) كۆبوونەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی حزب و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان سەردانی بارەگای ناوەندی ڕێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمەڵە)یان كرد و لە لایەن ئیبراهیم عەلیزادە سکرتێکی گشتی کۆمەڵە پێشوازییان لێکرا.
شاندەكەی ڕۆژئاوای كوردستان پێكهاتوون لە سەرۆك و سكرتێری چوار حزبی كوردیی ڕۆژئاوای كوردستان، لە ناویشیاندا شاهۆز حەسەن، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە، لەلایەن شاندێكی كۆمەڵەوە بە سەرۆكایەتیی ئیبراهیم عەلیزادە، سكرتێری كۆمەڵە پێشوازییان لێكرا.
هاوشێوەی كۆبوونەوەكانی دیكە، ئەم كۆبوونەوەیەی شاندەكەی ڕۆژئاوای كوردستان لەگەڵ کۆمەڵە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر پرسی یەكڕیزیی كورد و داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك لەسەر باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان، لەو ڕوانگەیەشەوە شاندی میوان بە گرنگیەوە باسیان لە پێویستیی یەكڕیزیی كورد كرد.
لە بەرامبەریشدا شاندەكەی كۆمەڵە ستایشی خەبات و تێكۆشانی ڕۆژئاوای كوردستانیان كرد لە چەند ساڵی ڕابردوودا، هەم لە دامەزراندنی ئیدارەی ڕۆژئاوا و هەمیش لە ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی چەتەكانی داعش و داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك، هەردوولاش هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كورد لەم قۆناغەدا یەكڕیز و یەكهەڵوێستبن.
ئەم شاندە لە ١٢ی حوزەیران/٢٢ی جۆزەردان لە باشوری كوردستانن و تا ئێستا لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر حزب و لایەنی سیاسیی باشور، باكور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان دیدار و كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە، لەو چوارچێوەیەدا هەر ئەمڕۆش لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی كوردستان-پەژاک كۆبوونەوە.
ک-ش