چالاكییه‌كانی مانگرتنی بێ‌سنوور له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له كوردستان و هه‌نده‌ران به‌رده‌وامن. به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن له ڕۆژی ١٩٧، ناسر یاگز له ڕۆژی ١٨٤، زیندانه‌كانی توركیا و باكووری كوردستان له ڕۆژی ١٥٩، ستراسبۆرگ له ڕۆژی ١٥٩، مه‌خموور له ڕۆژی ١٦١، سلێمانی له ڕۆژی ١٦٢ و مانگرتنی هه‌رێم مه‌حموود له ڕۆژی ٨٩هه‌مدا به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها چالاكیی گرووپی یه‌كه‌می ڕۆژووی مردن له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له ڕۆژی ٢٤هه‌مدا به‌رده‌وامه. هاوڵاتی مه‌روان مه‌مدووح ئۆزده‌میر-یش ماوه‌ی ١٠ ڕۆژه له شاری سلێمانی ده‌ستی به ڕۆژووی مردن كردووه.
بۆ پشتیوانی كردن له‌و به‌رخۆدانه، ئه‌مڕۆ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خمووری باشووری كوردستان سه‌ردانی هه‌رێم مه‌حموودی كرد له شاری كه‌لاری ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان.
فیلیز بووداك هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی به ناوی شانده‌كه قسه‌ی كرد و گوتی، ویستمان به‌م سه‌ردانه ئه‌وه دووپات بكه‌ینه‌وه كه هه‌ڤاڵ هه‌رێم له‌م چالاكییه‌دا به‌ته‌نیا نییه.
گوتیشی، «ئه‌م گۆشه‌گیرییه له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌رایه‌تیدا له‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی كورده. به‌هۆی چالاكییه به‌هێزه‌كان هێزی دوژمن شكا و ناچاربوو ڕێگه به‌وه بدات چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌نجام بدرێت. هه‌تا ئێستا ٢ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی كراون. ئێمه هیوادارین ئه‌و دیدارانه ببنه هۆی سه‌ركه‌وتن و ئازادی بۆ گه‌لی كورد.»
بووداك سه‌رنجی خسته سه‌ر دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ئۆجالان و گوتی، «دیداره‌كان به مانای ئه‌وه نین كه گۆشه‌گیری كۆتایی پێهاتووه. به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان به هێزی خۆڕاگریی خۆی وه‌های كرد دوژمن بترسێت و ڕێگه به دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی بدات. ئه‌م دیدارانه ده‌بنه هۆی سه‌ره‌تای پڕۆسه‌یه‌كی نوێ. ئێمه هیوامان هه‌یه كه ڕێی چاره‌سه‌ری و سه‌ركه‌وتن به‌م دیدارانه مسۆگه‌ر ده‌كرێت.»
«ئێمه به ناوی شاندی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ڤاڵ هه‌رێم ده‌خوازین و له كه‌سایه‌تیی ئه‌ودا سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵانی خۆڕاگر ده‌خوازین. سڵاو و رێز ده‌نێرین بۆ چالاكانی به‌رخۆدان و باوه‌ڕمان وایه سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌یه.»
هه‌رێم مه‌حموود كه ٨٩ ڕۆژه له مانگرتندایه به‌خێرهاتنی شانده‌كه‌ی كرد و گوتی، «له‌پێناو مرۆڤایه‌تی، ژیانێكی ئازاد و سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد و ڕێبه‌رایه‌تی ده‌ستم به‌م چالاكییه كردووه. ئه‌و دیدارانه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی كراون به‌و مانایه نین كه كۆتایی به گۆشه‌گیری هاتووه. گۆشه‌گیری هێشتا به‌رده‌وامه. پێویسته به‌رخۆدان و تێكۆشانی خۆمان گه‌شتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گۆشه‌گیری بشكێنین.»
هه‌رێم گوتیشی، «با هیچ كه‌س خۆی بێ هیوا نه‌كات. سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كورد و كوردستان ده‌بێت.
s.m