شاندێكی مەخموور سەردانی ناسر یاگزی کرد
شاندێکی ئەنجومەنی گەلی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای موخموور به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی سەردانی ناسر یاگز-ی كرد کە ١٨٥ ڕۆژه لە نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەولێر دژبه گۆشه‌گیری مانی لە خواردن گرتووه.
شاندێکی ئەنجومەنی گەلی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای موخموور به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی سەردانی ناسر یاگز-ی كرد کە ١٨٥ ڕۆژه لە نوێنەرایەتیی هەدەپە لە هەولێر دژبه گۆشه‌گیری مانی لە خواردن گرتووه.
بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی ناسر یاگز لە نوێنەرایەتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هەدەپە) لە هەولێر لە ڕۆژی ١٨٥هه‌میندا بەردەوامە. ئه‌مڕۆ شاندێکی ئەنجومەنی گه‌لی وارگه‌ی شەهید ڕۆستەم جوودی له قه‌زای مەخموور به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی سه‌ردانی ناسر یاگزی کرد.
مامۆستا مستەفا ئەرگەن به ناوی شانده‌كه لێدوانی دا و گوتی، «بریارماندابوو کە به ناوی دانیشتوانی وارگه‌كه‌مان و ئەنجومەنی گه‌ل سەردانی مانگرتوانی باشووری کوردستان بکەین. ماوەی دوو ڕۆژە دەستمان بە سەردانه‌كان کردووە. دوێنێ لە کەلار و سلێمانی بووین، ئەمڕۆش لە نوێنەرایەتیی هەدەپەین له هه‌ولێر. سەردانی چالاکانی مانگرتوومان کرد. ئێمە وەک شاندی ئەنجومەنی گەلی وارگه‌ی شەهید ڕۆستەم جودی له مەخموور بەم سه‌ردانه زۆر خۆشحاڵ بووین. هیوا و باوەڕمان بە مانگرتوان هەیە. وره‌یان لێ وەردەگرین.»
ئەرگەن سەرنجی خسته سەر ڕاستیی تێکۆشان و بەرخۆدان. له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، «با دوژمنانی گەلی کورد ئەوە بزانن کە هیچ کات له سیاسەتە چەپەڵەکانیان سەرناکەون. ئەو فاشیزمەی کە هه‌یه هیچ کاتێک سەرکەوتوو نابێت. هەموو کات ئازادی و سەرکەوتن بۆ گەلی کورد دەبێت. ئێمە بە دڵ و گیان لەگەڵ مانگرتوانین. لەو باوەڕەداین کە ئەو بەرخۆدانە بە سەرکەوتوویی ده‌گاته ئەنجام.»
s.m