له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه، د. مه‌جید حه‌مه‌ئه‌مین به ناوی شاندی پزیشكان قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، «ئێمه وه‌ك شاندێكی پزیشكانی باشووری كوردستان هاتووین بۆ سه‌ردانی ناسر یاگز و چالاكانی دیكه كه ١٨٤ ڕۆژه له مانگرتندان. باری ته‌ندرووستیی ناسر زۆر تێكچووه به‌ڵام ئیراده و به‌رخۆدانه‌كه‌ی به‌هێزه. ئه‌م چالاكییه چالاكییه‌كی مه‌ده‌نییه بۆ ئازادیی به‌ڕێز ئۆجالان.»
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، «پێویسته هه‌موو خه‌بات و تێكۆشانی سه‌رۆك ئاپۆ له‌به‌رچاو بگیرێت. چالاكییه‌كانی مانگرتن له خواردن له باكوور و باشووری كوردستان، توركیا و هه‌نده‌ران بێ پچڕان به به‌رخۆدانێكی گه‌وره به‌رده‌وامن. ئێمه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ماندا پشكنینی پزیشكیمان بۆ هه‌ڤاڵ ناسر یاگز كرد. باری ته‌ندرووستیی هه‌ڤاڵ ناسر زۆر خراپه. هیوادارین داواكاری ئه‌و و هه‌موو چالاكان جێبه‌جێ بكرێت. به ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌یه‌كی نوێ له باكووری كوردستان و توركیا ئارامییه‌كی سیاسی بێته ئاراوه و به ئازادیی سه‌رۆك ئاپۆش ئه‌م دۆخه باشتر ده‌بێت. ئێمه هیوادارین هه‌موو چالاكانی مانگرتوو ته‌ندرووست بن.»
s.m