شاندێکی کەنەکە سەردانی مانگرتووانی گەرمیانی کرد

بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە چالاکی مانگرتن لەخواردن دژبە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، شاندێک لە ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە سەردانی مانگرتووانی گەرمیانیان کرد.

ئەمڕۆ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، بەئامانجی پشتیوانیکردن لە چالاکی مانگرتن لەخواردن دژبە گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، سەردانی چالاکانی مانگرتوو هەرێم مەحمود،  و گوڵباخ جەلالیان کرد. هەرێم مەحموود ماوی ٥٠ رۆژ وگوڵباخ جەلال ٢٨ ڕۆژە لەدژی گۆشەگیری رێبەری گەلی کورد دەستیان داوەتە مانگرتن لەخواردن.

پەروین عەزیز، ئەندامی شاندەکە لە کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییدا ئامانجی سەردانەکەی ڕوونکردەوە و وتی: ئامانجی ئێمە نیشاندانی هاوهەڵوێستیی و پشتگیریی کردن لە پەیامی مانگرتوانی گەرمیانە کە خەباتێکی مەدەنی و جێگەی رێزە، ئەم خەباتە ئیستاکە بووتە کەمپەینێکی جیهانی.

 پەروین عەزیز لە بەردەوامیدا وتی: گەلی کورد ئەمڕۆ پێویستی بە ئەم چەشنە خەباتانە هەیە،  بۆیە ئێمە دەستخۆشیان لێدەکەین و پەیامی ئەوان پەیامی ئێمەشە، لێرەوە ڕێکخراو ولایەنەکانی تربانگهێشت دەکەین بۆ پشتگیرییکردن لەم خەباتە لە پێناو مافی مرۆڤ و ئازادیی ڕادەربڕین و شکاندنی گۆشەگیریی سەرئۆجالان هەنگاوی پێویست هەڵبگرن.

ک-ش