هه‌ڵمه‌تی «ته‌ڤ-چاند» كه بۆ ئازادیی فیزیكیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و به‌كۆمه‌ڵایه‌تیكردنی تێزی ئازادی ده‌ستی پێكردبوو، به‌رده‌وامه. شانۆگه‌ریی «بووكی خاك»ی گرووپی شانۆی چیا بۆ یه‌كه‌م جار له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی نه‌ورۆزدا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا نمایش كرا.
شانۆگه‌ریی «بووكی خاك» كه له جۆری دراما و كۆمیدییه له لایه‌ن ئه‌كین ڕۆنی، زۆزان قامیشلۆ و بێریتان ڕامان نووسراوه و له ده‌رهێنانی كوردێ تاڤیا-یه و ٨ شانۆكاری چیا ڕۆڵ ده‌گێڕن. له شانۆگه‌رییه‌كه‌دا باس له كاریگه‌ری سووتاندن و چۆڵكردنی گوندان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كورد و ئه‌و ناكۆكییانه‌ی به‌هۆی كۆچی گوندان به‌ره‌و شاره‌كان ڕووده‌ده‌ن، ده‌كات. له شانۆگه‌رییه‌كه‌دا كه سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوان گوند و شاره‌كان، تیۆری ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌خرێته‌ڕوو.
شانۆگه‌ریی «بووكی خاك» باسی چیرۆكی دوو كچهگوندی ده‌كات ده‌كات، یه‌كێكیان ناوی گوڵستانه و ئه‌وی دیكه‌شیان چه‌رچییه. چه‌رچی له هه‌ر گوندێكی كوردستان كه ڕووی تێده‌كات، بۆچوون و ڕامانه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان باس ده‌كات. گوڵستانیش كه به وریاییه‌وه هه‌موو كتێبه‌كانی چه‌رچی بۆ خۆی دێنێت، ده‌خوێنێته‌وه و واده‌كات هه‌موو لاوانی گوندیش بیانخوێننه‌وه. گوندنشینان له دژی سته‌مكاران خۆیان ڕێكده‌خه‌ن و تۆڵه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێ زیانیان پێبگه‌یه‌نن.
s.m