یەکەمین هێرشی سەربازیی سوپای تورک بەناوی «ئۆپەراسیۆنی چاودێریی گەرم» ساڵی ١٩٨٣ بەڕێوەچوو. له‌و ساڵه‌دا لەنێوان ئەنقەرە و بەغدا په‌یمانی هاوکاری و ئاسایشی سنوور مۆر کرا. بەغدا بەو په‌یمانه مۆڵەتی ئۆپەراسیۆنی بە سوپای تورک دا. لە چوارچێوەی پەیماننامەکەدا مۆڵەت بە سوپای تورک درا ١٠ کیلۆمەتر بێتە نێو خاکی عێراق (باشووری کوردستان). دوای ئیمزاكردنی په‌یمانه‌كه یەکەمین هێرش لە دژی گەریلاکانی پەکەکە رۆژی ٢٥ی ئایاری ١٩٨٣ بەڕێوەچوو. بە حەوت هەزار سەربازەوە پێنج کیلۆمەتر سنووریان به‌زاند. سوپای عێراقیش لە باشوورەوە هێرشی کردە سەر بنكه‌كانی پەکەکە.
دووەمین ئۆپەراسیۆنی سوپای تورک لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٤ لەدژی بنكه‌كانی پەکەکە بەڕێوەچوو. هی سێیەمیش ١٢ی ئابی ١٩٨٦ ده‌ستی پێكرد. له‌و كاته‌دا گەریلاکانی پەکەکە لە دژی سه‌ربازگه‌ی جەنده‌رمەکان لە ناوچه‌ی چەلێ چالاکییان ئەنجام دا و ١٤ سەرباز کوژران.
ئۆپەراسیۆنی چوارەمیش لە ٤ی ئاداری ١٩٨٧ ده‌ستی پێكرد. فڕۆکە جەنگییەکانی تورک چەندین شوێنی باشووری کوردستانیان بۆردومان کرد. پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) لەجیاتی ئەوەی ناڕەزایه‌تی لە دژی سوپای تورک نیشان بدات، پەکەکەی کردە ئامانج.
گەلی باشوور ساڵی ١٩٩١ لە ڕانیه‌وه دەستی بە ڕاپەڕین کرد. لە ماوەیەکی کورت‌دا ڕاپه‌ڕینه‌كه لە بادینان هەتا زاخۆ و لە ناوچه‌ی سۆرانیش هەتا هەڵەبجەی گرته‌وه. ڕژێمی بەعس لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەرکرا. ئەمه‌ریکا بەناوی «چەکووشی ئامادە» هێزی خۆی لە ناوچەکە جێگیر کرد. سنووری باشووری کوردستانی وەکو هێڵی پانی ٣٦-٤٢ دەستنیشان كرد. ناوچەی دژەفڕین لە هەرێمی کوردستان دروست کرا و ڕێگە بە فڕۆکەکانی عێراق نەدرا کە بچنه ئاسمانی هه‌رێمه‌كه.
دوای ئەوە، ئه‌مه‌ریكا لە ساڵی ١٩٩٢ لە واشنتۆن پەرلەمانی باشووری کوردستانی بە یه‌نه‌كه و په‌ده‌كه دامه‌زراند. یەکەمین بڕیاری پەرلەمان لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی کورد بوو. بەو بڕیارە په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه لەگەڵ دەوڵەتی تورک ڕێککەوتن و لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٢ لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی کورد بەناوی «ئۆپەراسیۆنی ساندویچ» دەستیان بە هێرش کرد. لەو ئەپەراسیۆنەدا دەوڵەتی تورک په‌ده‌كه و هێزەکانی باشووری بەرەو لای خۆی ڕاكێشان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هێرشی كرده سەر بزووتنەوەی ئازادیی کورد.
دوای ئەو هێرشە ئاداری ساڵی ١٩٩٥ بەناوی «ئۆپەراسیۆنی چەلیک» هێرشێکی دیکە کرا. ساڵی ١٩٩٧ په‌ده‌كه کەوتە پێش تانک و زرێپۆشەکانی تورک و هەتا حاجی ئۆمەران، چۆمان، قەندیل، گوندی پردەشاڵ لەگەڵ داگیرکەران هێرشی کردە سەر گەریلاکانی بزووتنەوەی ئازادیی کورد.
ساڵی ٢٠٠٧ هێرشە ئاسمانییەکان زیادیان کرد. دوایین ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە شوباتی ساڵی ٢٠٠٨ لە زاپ بەڕێوەچوو. لە نیسانی ساڵی ٢٠١٨-ه‌شه‌وه هێرشە داگیركارییه‌كان لە دژی هەرێمی خاکورک، چیای شەکیف، چەمی لۆلان و دەروبەری ده‌ستی پێكردووه.
دروستکردنی بنكه‌كانی توركیا
دوای ئەوەی پەڕلەمانی باشووری کوردستان دروست بوو و یەکەمین بڕیاریشی شەڕی دژبه پەکەکە بوو، لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٢ هێرشێکی گەورە لە دژی گەریلاکانی پەکەکە بەڕێوەچوو کە ئه‌مه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ دروستکردنی بنكه و باره‌گه سەربازییه‌كان و داگیرکردنی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە. دوای ئەو هێرشە دەوڵەتی تورک یەکینەکانی میت و یەکینە شاراوەکانی لە دەوروبەری دهۆک و زاخۆ جێگیر کرد. چەندین بنكه‌ی دروست کرد. ئه‌و بنكه و باره‌گه‌یانه‌ی دروست كران، ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمی ناسێنران.
بارەگه‌ی یەکەم لە سەڵاحەدین بوو
بەپێی مێدیاكانی تورکیا، یەکەمین باره‌گه‌ی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان ساڵی ١٩٩٤ لە شارۆچکەی سەڵاحەدین دامه‌زرا کە ٢٥ کیلۆمەتر لە هەولێر دوورە. لەوێ یه‌كینه‌یه‌كی تیمی تایبەتی تورک هەیە. ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە ئەو بارەگه‌یە لەو شارۆچكه‌یه دانرا كه مه‌سعوود بارزانی تیایدا نیشته‌جێیه.
سوپای تورک دواتر یەکینەکانی خۆی لە هەولێر، زاخۆ، دهۆک، دیانا، باتووفه، بامەڕنێ، ئامێدی و کانیماسی جێگیر کرد.
ئەو بنكه و باره‌گه‌یانه‌ی لە ماوەی ٢٣ ساڵدا دروست کراون:
ئه‌و باره‌گه سەربازییانه‌ی سوپای تورک لە ماوەی ٢٣ ساڵدا لە باشووری کوردستان دایمه‌زراندوون:
- بارەگه‌ی سەربازیی باتووفه
- بارەگه‌ی سەربازیی کانیماسی (گرێباروخێ)
- بارەگه‌ی سەربازیی لۆجستی و فڕۆکەخانەی بامەڕنێ
- بارەگه‌ی سەربازیی سنکێ
- بارەگه‌ی سەربازیی بێگۆڤا (گردی بیێ)
- بارەگه‌ی سەربازیی دۆڵی زاخۆ
- بارەگه‌ی سەربازیی سیرێ (شیلادزێ)
- بارەگه‌ی سەربازیی سیرێ (شیرتێ)
- بارەگه‌ی سەربازیی کوپکێ
- بارەگه‌ی سەربازیی قمرێی بەرواری
- بارەگه‌ی سەربازیی کۆخێ سپی
- بارەگه‌ی سەربازیی دەریێ داوەتیا
- بارەگه‌ی سەربازیی چیای سەرزێری
- بارەگه‌ی سەربازیی ناوچه‌ی زیلكان له بناری چیای مەقلوب
- بارەگه‌ی سەربازیی بەعشیقە (باکووری ڕۆژهەڵاتی موسڵ)
ناوەندەکانی میت
سه‌ره‌ڕای كردنه‌وه‌ی باره‌گه سه‌ربازییه‌كان، ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی تورك (میت)یش بنكه‌كانی خۆی لە باشووری کوردستان دامه‌زراند. زۆربەی ناوه‌نده‌كانی میت لە پارێزگه‌ی دهۆکن. لە هەولێر، شارۆچکەی باتووفه‌ی قه‌زای زاخۆ، لەنێو شاری زاخۆ و دهۆک ناوەندی میت هەن.
دەوڵەتی تورک لە ساڵی ڕابردووەوە چەندین شوێنی ده‌ڤه‌ری برادۆستی داگیر کردووە. ئه‌و شوێنانه‌ش بریتین لە:
- لێلیكان
- ناومێرگان
- خەلکەرە
- بلسنێن
- خەلیفان
- گەلیێ ڕه‌ش
- ئاراقا
- خەمە
- بەزنێ
- بێناڤۆک
- چنارۆ
- چیای كتكن
- ڕه‌شمه‌لێ
- شاپانێ
- كانی ڕه‌ش
- كۆنگره
- سۆسنێ
جگە لەو شوێنانه، لە ٢٨ی ئایار/٧ی جۆزەردان-ی ئه‌مساڵه‌وه لە چیای شەکیف، گردی شەهید دەروێش، شەهید ساریا و چەمی لۆلانی خواكورك-یشه‌وه دەستی بە هێرش کردووه.
ئێستا زیاتر له ١٠ هه‌زار سه‌ربازی سوپای تورك به تانك، تۆپ و چه‌كی قوورسه‌وه له بنكه و باره‌گه‌كانی باشووری كوردستان هه‌ن.
ناڕەزایه‌تیی گەلی باشوور
سەربازانی تورک کە لەو بنكه و باره‌گه‌یانه‌وه زۆر جار هێرشیان کردووەتە سەر خەڵک و ناوچەکە. چەندین جار خەڵکیان ڕفاندووه و كوشتووه. هاوکات هەر کاتێک هەلیان بۆ ڕه‌خسا بێت هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان. خەڵکی ناوچەکە دەیانەوێت هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکە بچنه ده‌ره‌وه.
حکوومەتی عێراق چەندین جار داوای کردووە هێزە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک بڕۆنە دەرەوە. هه‌روه‌ها پەڕلەمانی كوردستان له ١٢ی ئایاری ٢٠٠٣ بڕیاری ژماره ٣٧ی ده‌ركرد ده‌رباره‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێزەکانی تورکیا له خاكی هه‌رێم. بەڵام په‌ده‌كه هه‌میشه بەربەستی لە بەردەم بڕیارەکەی په‌رله‌مانی كوردستان و هەوڵەکانی دەوڵەتی عێراق لەو بارەیەوە دروست كردووه.
گەلی باشوور زۆر جار بە چالاکیی ناڕەزایه‌تیی خۆی لە دژی داگیرکاری پیشان داوە. لەو چالاکییانەی کە زۆرترین دەنگدانەوەی هەبوو، گەمارۆدانی بارەگه‌ی سەربازییه‌كانی تورکیا لە ئامێدی و بامەڕنێ بوو کە ساڵی ٢٠٠٨ لە کاتی هێرشی سوپای تورك بۆ سەر زاپ، خەڵک نەیهێشت تانک و سەربازەکان لە بارەگه‌کانیان بێنە دەرەوە و هێرش بکەن.
خۆپیشاندانێکی دیكه‌ی زۆر گرنگ لە دژی کوشتنی خەڵکی سڤیل بە دەستی دەوڵەتی تورک لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ئه‌مساڵ وێڕای ڕێگریی هێزەکانی ئاسایشی په‌ده‌كه لە دێرەلووک بەڕێوەچوو. هەمان ڕۆژ خەڵک لە شیلادزێ بەرەو بارەگه‌ی سەربازیی سیرێ بەڕێکەوتن و چوونە نێو بارەگه‌کە و ئاگریان لە ئۆتۆمبێله سەربازییەکانی تورکیا بەردا. ئاپۆڕای گەل درووشمەکانی «ئەردۆغان دوژمنە»، «كوژه‌ر ئەردۆغان»یان بە دەنگی بەرز دەگوتەوە. هەزاران کەس داوایان کرد سەربازانی تورکیای داگیرکەر لە باشوور بچنە دەرەوە. لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سه‌ر ئاپۆڕای گه‌ل، ٢ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست دا کە یەکێکیان منداڵ بوو.
s.m