شەریک: گەلی هەرێم بە بۆنەی ١٥ تەباخەوە سەرکەوتن

جەماڵ شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە رایگەیاند، ١٥ تەباخ بە ئەندازەی گەلی کورد بۆ رۆژهەڵاتی ناوین و دیمۆکراسی دەسکەوتی خوڵقاند. شەریک وتی،" دیموکراتیک بوونی تورکیا بە ئازادی کوردستانەوە گرێدراوە.

جەماڵ شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بە بۆنەی ٣٥ەمین ساڵڕۆژی هەڵمەتی ١٥ تەباخ قسەیکرد.

شەریک لە کەسایەتی فەرمانداری قەڵەمبازی ١٥ تەباخ، فەرمانداری ئەفسانەیی عەگید هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی بە بیر هێنایەوە و ساڵڕۆژی ١٥ تەباخی لە ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەلی کوردستان و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین پیرۆز کرد.

شەریک وی، لە ماوەی ٣٥ ساڵ تێکۆشاندا گەلێک دەسکەوتی مەزن مسۆگەربووە و رایگەیاند، " بێگومان ئەم دەسکەوتانە هەر لە خۆوە بەدەست ناهاتوون، بەڵکوو بە بەهای گران، دەیان هەزار شەهید و دەیان هەزار بریندار، بە چۆڵکردنی کردنی هەزاران گوند و کۆچبەربوونی بە ملیۆنان مرۆڤەوە ئەم دەسکەوتانە ئافرێندران."

هەڵمەتی ئازادی لە دژی ١٢ ئەیلول

شەریک وتی،" ئەمەش نە تەنیا دەسکەوتی گەلی کوردستانە بەڵکوو دەسکەوتی هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین و هەموو گەلانی دونیایە. ئەم دەسکەوتانە لە دژی هێزەکانی سەرمایەی جیهانی، هێزی دواکەوتوو، نۆکەر و خایین لە رۆژهەڵاتی ناوین بە دەس کەوت. ئەمانە هەموو دەسکەوتی ١٥ تەباخن. تا کاتێک ئەم راستیە تێنەگەن ١٥ تەباخ تێناگەن.  بێ گومان تەنیا ئەمەش نییە. فاشیزمی ١٢ ئیلۆن لە دژی گەلی کوردستان کرا بەڵام بەمەشەوە سنووردارنەکرا، لە دژی هێزە دژبەرەکانی ناوخۆی سیستەمی تورکیا کرا. ئەوانەیکە کودەتای ١٢ ئەیلوولیان کرد لە لایەکەوە ویستیان شۆڕشگێرەکان لە ناو ببەن، گەل سەرکوت بکەن و دەنگە جیاوازەکانی ناوخۆ لە ناو ببەن. هەربۆیە ١٢ ئەیلول پیلانێکی دژە شۆڕشێکە کە لە دژی کۆمەڵگە کرا. هەڵمەتی ١٥ تەباخ لە دژی ئەمە بوو بە پێنگاوێکی ئازادی."

تا کوردستان ئازاد نەبێت تورکیا دمۆکراتیک نابێت.

شەریک رایگەیاند، "ئەگەر تێکۆشانی گەریلای ئازادی نەبوایە، ئەگەر بەخۆدانی گەلی کوردستان نەبوایە، ئەگەر لە رۆژاوا دواییان بە داعش نەهێنابا ئەمڕۆ لە تورکیا دەرەوەی فاشیسمی ئاکەپە – مەهەپە هیچ پارت و یان هێزێکی دیکە نەدەمان. ئەگەر ئەمڕۆ هەندێک گرفت دەردەکەوێ لە بەر ئەو دەسکەوتانەیە کە لە ئەنجامی تیکۆشانی ئازادی کوردستان بە دەس کەوتووە.پێویستە ئەم راستیە ببینرێت.

کیشەی ئیستای تورکیا دیمۆکراتیک بوون و ئازادی کوردستانە.تا کاتێک کە کوردستان ئازاد نەبێت تورکیاش دیمۆکراتیک نابێت.

ئەگەرهەڵوێستێکی راست نیشان نەدرێت لەوکاتە تورکیا دیمۆکراتیک نابێت و پرسی ئازادی گەلانی تورکیاش چارەسەرنابێت. هەڵبژاردنێکی بەم شێوازە لە پێشی کۆمەڵگەی تورکیەدایە. یان ئازادی گەلی کورد وەکوو بەشێک لە دمۆکراتیک بوونی خۆیان دەبینن و یان ببینن تا کاتێک کە گەلی کوردستان ئازاد نەبێت ئەوانیش دمۆکراتیک نابن، یان نایان هەوێت تورکیایەکی دمۆکراتیک درووست ببێت."

ک-ش