"شەهید پڵنگ تا کۆتایی تەمەنی بۆ دۆزەکەی خەباتی کرد"

گەریلای یەژا ستار نالین پڵنگ لە ٢٤مین شەهید بوونی باوکیدا وتی، "شەهید پڵنگ تونچ تا کۆتایی تەمەنی بۆ دۆزەکەی خەباتی کرد. خۆزگە بمتوانیایا لەگەڵ باوکم لەیەک کاتدا تێبکۆشین."

شەهید پڵنگ ساڵی ١٩٩٥ سەردەمی شەڕی براکوژیی نێوان پارتی دیموکراتیى کوردستان (پەدەکە) و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان (یەنەکە) دا بۆ ئەوەی گەلەکی ڕزگار بکات دەستی بە تێکۆشان کرد، بەڵام لە کەمینێکدا شەهید کرا. کچەکەی رێچکەکەی گرتە بەر و بەشداریی ڕیزەکانی گەریلا بوو. گەریلای یەژا ستار نالین پڵنگ، کە بەردەوامی بە دۆزی باوکی دەدات، لەبارەی ٢٤مین ساڵیادی شەهیدبوونی باوکیەوە قسەیکرد. پڵنگ کاتێک باس لە باوکی دەکات، سەربەرزە و لەبەرئەوەی لەیەککاتدا نەیتوانی لەگەڵ باوکیدا تێکۆشان بکات خەمگینە.

نالین پڵنگ لە کەسایەتی شەهید پڵنگ دا هەموو شەهیدانی کوردستان بەڕێزەوە بەبیردەهێنێتەوە و دەلێت، "کاتێک باوکم شەهید بوو، منداڵ بووم. دەمویست باوک و کچ بەیەکەوە ببین بە هاوڕێی ئەم دۆزە. لەسەر قسەی دایک، مام و دەورەبەرم شەهید پڵنگم ناسی. دەموێست باوکم بناسم. هەموو کەسێک باسی هاوڕێیەتی و بوێریی ئەویان دەکرد. منیش لەو هاوڕێیانەم دەپرسی، کە لەگەڵیدا مابوونەوە کە هەڤاڵێکی چۆن بووە؟ بەم بۆنەیەوە، کەمیش بێت، حەز دەکەم باسی شەهید پڵنگ بکەم.

شەهید پڵنگ کەسایەتییەکی زۆر بوێر و سادە و لەسەرخۆ بوو. پەکەکە کاریگەریی زۆری لەسەردانابوو. لە سەردەمی بەرەی رزگاریى نەتەوەیى کوردستان (ئەڕنەکە  - ERNK) و ئارتەشی رزگاریى گەل کوردستان  (ئارگەکە - ARGK) دا کاری بۆ هەڤاڵان دەکرد. کاری بۆ هەڤاڵ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) دەکرد.

باوکم دواتر هاوسەرگیریی کرد، بەڵام هاوسەرگیری ئەوی لە ڕێکخستن دوور نەخستەوە. بە پێچەوانەوە زیاتر بە رێکخستنەوە وابەستەبوو. دایکم وەک هاوڕێیەک لەگەلیدا دەجووڵایەوە. لەگەڵ دایکم کاری بۆ رێکخستن دەکرد. لەو ڕووەوە دایکم زۆر یارمەتی باوکمی دەدا.

لە گرتووخانەی ئامەد ئەشکەنجەیەکی زۆر کرا

نالین پڵنگ وتی، "شەهید پڵنگ لە گوندی مژنێ لە ناوچەی قلەبان لەدایکبوو. لە منداڵییەوە لە دژی دوژمن داخ لەدڵ بوو. بە قسەی دایکم: ئەو کاتە کەس نەیدەتوانی لەدژی سەربازەکان قسە بکات، بەڵام باوکم لە دژیان دەوەستایەوە. لەبەرئەوە داگیرکەرانی تورک ١٩ جار دەستگیریان کرد. ئەشکەنجەیەکی زۆریان کرد و دواتر لە گرتووخانەی ئامەد زیندانیکرا. لە دەرەوەی بەها مرۆڤیەکان ئەشکەنجەیان دەکرد. لەگەڵ ئەوەشدا باوکم دەستی لە دۆزەکەی بەرنەدا.

باوکم دواتر دەچێتە شاخ و جاروبار دەهاتە ماڵەوە. لە زستانێکدا کە لە ماڵەوە بوو، بە سەر ماڵەکەمانیاندا گرت. بەفرێکی زۆر باریبوو. خانووەکەمان دوو دەرگای هەبوو، کاتێک سەربازەکان هاتنە ژوورەوە لە دەرگای دواوە چووە دەرەوە. ئەو سەربازانەی کە دوای کەوتن وتیان، هەنگاوەکانی وەک ٦ هەنگاو دەبن، بە راستی وەک پڵنگ بوو، نەیانتوانی دەستگیری بکەن. دوژمنیش دانی بەوەدانا کە قارەمانێک بوو. هەڤاڵەکانی هەموو کاتێک دەڵێن، لە شەڕدا لە ڕیزەکانی پیشەوە بێترس شەڕی دەکرد.

لە هەموو ناوچەی قلەبان دەناسرا. دوژمن بە هەموو شێوەیەک هەوڵی دەستگیرکردنیان دەدا. لە سەردەمی (ئەڕنەکە و ئارگەکە)دا کاری دەکرد، لەبەرئەوەش هەموو کاتێک لە شاخ بوو. ئەو کاتە لە بۆتان پەکەکە زۆر نەدەناسرا. لە رێگەی بنەماڵەکەمانەوە ناسرا و باوکم پێشەنگایەتیی دەکرد. باوکم و مامم بەیەکەوە کاریان دەکرد. چوار منداڵی مامیشم بەشدارییان لە رێکخستن دا کرد. مامیشم ئێستا غازیە. زۆربەی ئەندامانی بنەماڵەکەمان لەناو رێکخستندان."

باوکم هەموو کاتێک شاخەکانی هەڵبژارد

گەریلا نالین پڵنگ وتی، "باوکم تا شەهید بوو هەر لە تێکۆشاندا بوو. شەهید پڵنگ تا گیانی لەدەستدا لە کەمپی ئەتروش بوو. ئەو کاتە سێ مانگ گەمارۆ لە سەر کەمپی ئەتروش دانرابوو. (پەدەکە) کاریگەرییەکی زۆر خراپی لە سەر گەل دروستکردبوو. هاتوچۆی خەڵکی کەمپەکە قەدەغەکرابوو. باوکم ئەو کاتەش چیای هەڵبژارد و لە کەمپەکە نەدەمایەوە. بە دایکمیان دەوت، پڵنگ بۆچی لەم دۆخە سەختەدا لەگەڵ ئیوەدا نییە؟ دایکم دەیوت: وابەستەبوونی پڵنگ بە شاخ و تیکۆشان و هاوڕێکانی لە بنەماڵە گرنگترە. ئەو کاتە برایەکم لەدایکبوو، ناویان نا (ئینتیکام) واتە تۆڵەسێن. باوکم هیچ کات نەیتوانی کوڕەکەی ببینێت.

باوکم لە ١٣ی ئەیلولی ١٩٩٥ / ٢٢ی خەرمانان شەهید بوو. بە دەستی دەوڵەتی تورک لە شەڕی براکوژی پەدەکە و یەنەکەدا شەهید بوو. لە شاخی سپیی هەفتانین باوکم شەهید بوو و تەرمەکەی نەدۆزرایەوە. مامیشمی لەگەلیدا بوو. ئەوەیش بریندار بوو. ئامۆزاکانمان ئەویان رزگار کرد. ئەو کاتە گەمارۆی پەدەکە لەسەر کەمپی ئەتروش هەبوو. بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکە، خویندکاران خۆپیشاندانیان کرد. لەنێوان خویندکاران و پەدەکە دا شەر دروست بوو. خویندکارێک بە ناوی ژیان شەهید بوو.

ڕووداوەکان گەیەشتە گوێی هەڤاڵان. گروپەکەی باوکم بەرەو کەمپەکە بەرێکەوتبوون. لە ڕێگەدا کەوتنە کەمینەوە و باوکم شەهید بوو. ئامانجی هەڤاڵان ڕزگارکردنی خوێندکارانی کەمپەکە بوو. دایکم دەیگوت، "کە چوو بۆ شاخ وتی، 'ئاگاداری منداڵەکان بە. فێری بیروبۆچوون و ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆیان بکە. دایکیشم داواکەی باوکمی جێبەجێکرد. لە کەمپی مەخموور بە زمانی دایک خوێندمان. دوای ماوەیەک بەشداریم لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. بڕیارم دا لەسەر رێچکەی باوکم تێبکۆشم. ئامانجم ئەوەیە، خاوەنداری لە یاد و بیرەوەری شەهیدەکان بکەم. خۆزگەم دەخواست لەگەڵ شەهید پڵنگ لەیەک کاتدا تێکۆشانم بکردایا. لە حزوری باوکم دا بەڵێن بە شەهیدان دەدەم، ئەم مەشخەڵە بەرز بکەمەوە و بە بەرزی رایبگرم. بەهۆی ئەوەی لەم دۆزەدا کچی شەهیدێکم سەربەرزم.

ژ.ت