«شەهیدان ژیانیان واتادار كرد»
ئەندامانی کۆمیتەی خەباتی شەهیدانی پەکەکە ئۆرهان لیتاڤک و دژوار بۆتان دەستنیشانیان کرد، شەهیدان واتایان بە ژیان داوە، خاوەنداره‌تی کردن لێیان ئەرکی سەرشانی هەموو کەسه.
ئەندامانی کۆمیتەی خەباتی شەهیدانی پەکەکە ئۆرهان لیتاڤک و دژوار بۆتان دەستنیشانیان کرد، شەهیدان واتایان بە ژیان داوە، خاوەنداره‌تی کردن لێیان ئەرکی سەرشانی هەموو کەسه.
ئەندامانی کۆمیتەی خەباتی شەهیدانی پارتیی كرێكارانی كوردسیان (پەکەکە) ئۆرهان لیتاڤك و دژوار بۆتان بەبۆنەی مانگی ئایار\گوڵان-ەوە (مانگی شەهیدان) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوان.
«خاوەنداره‌تی لە یادی شەهیدان بە تێکۆشان ده‌كرێت»
لیتاڤک لە سەرەتای لێدوانه‌كه‌یدا، لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی گوڵاندا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی كرده‌وه و گوتی، «شەهیدان نوێنەرایەتی هێڵێك دەکەن، هه‌تا ئەو هێڵه هەبێت شەهیدان نامرن و هەموو کات لەنێو ئەو هێڵه‌دا دەمێننەوە. هه‌ر بۆیه ڕێبه‌رایه‌تی پەکەکەی وەکوو رێکخراوی شەهیدان ناوبرد. پەکەکە هیوا و داخواز و خەیاڵی شەهیدان دێنێتە دی و خەباتی شەهیدان گه‌وره دەکات، لەگەڵ ڕاستیی خۆی ده‌یكاته یەک و بەم شیوەیە تێکۆشان بەرز ده‌كاته‌وه. شەهیدان ده‌گه‌یه‌نێته واتەیەک و گەشیان دەکاتەوە.»
لیتاڤك سەرنجی خستە سەر گرینگی خاوەنداره‌تی کردن لە شەهیدان و گوتی، «خاوەنداره‌تی کردن بە تێکۆشان دەكرێت. بە ژیانێکی بە واتە مومكینه. به قسه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز مرۆڤ ناتوانێت پێناسه‌ی شەهیدان بکات. مرۆڤ چەندە خەیاڵی شەهیدان بەدی بێنێت، ئەوەندە خاوەنداره‌تی لە یادی شه‌هیدان ده‌كات. پێویستە لە کەسایەتیی شەهیدانی مانگی ئایار\گوڵاندا مرۆڤ بە ژیانێکی نوێ پێشوازی لە هەموو شەهیدان بکات.»
ناوبراو گوتیشی، «شەهیدان بە شەهیدبوونی خۆیان مردنیان لای کوردان گه‌یانده واتەیەکی بەرز. پێش ئەوەی شەهیدان واتەی شەهیدبوون بەرز بکەنەوە، کوردان له‌پێناو شتێکی زۆر بچووک ده‌یانتوانی جیرانەکانی خۆیان و خزمەکانیان بكوژن. کوشتن ئەوەندە بێ واتا بوو. لە ڕاستیدا ژیان بێ واتا بووبوو. شەهیدانی ئێمە سه‌ره‌تا بێ واتابوونیان نه‌هێشت و بە شەهیدبوونی خۆیان ڕێگه‌ی ڕاستیی ژیان و ڕێگه‌ی ڕاستی شەهیدبوونیان پیشانی گه‌لی ئێمە دا. ئێستاش گەریلا و گەل لە سەر ئەم ڕێچكه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چن.»
«خاوه‌نداره‌تی كردن له شەهیدان كه گیانی خۆیان له‌پێناو ئازادی به‌خشی، ئه‌ركی هه‌موانه»
ئەندامی کۆمیتەی خەباتی شەهیدانی پەکەکە دژوار بۆتان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پەکەکە به خوێنی شەهیدان بونیاد نراوه. گوتی، «تێگەیشتن لە پەکەکە تێگەیشتنه لە شەهیدان. ڕێبه‌ر ئاپۆ، شەهید و پەکەکە یەک شتن و لە یەکتر جیاواز نین. یه‌ك ڕەنگە و یەک فکرە و یەک ئامانجە. شەهید به‌ها و هه‌بوونی گه‌لێكه.»
بۆتان سەرنجی خستە سەر واتەی خاوەنداره‌تی كردن لە شەهیدان و گوتی، «لە ساڵەکانی ١٩٩٠ کاتێک گه‌لی کورد بۆ جاری یەکەم خاوەنداره‌تی لە شەهیدانی خۆی کرد، ڕێبەر ئاپۆ گوتی: [ئەم گەلە نامرێت]. له‌به‌رئه‌وه‌ی گەلێک کاتێک خاوەنداره‌تی لە شەهیدانی خۆی بكات، خاوه‌نداره‌تی له دۆزه‌كه‌یان و ڕێگه‌كه‌یان بكات، ئه‌و كاته ئه‌و گه‌له نامرێت. بۆیه ئه‌م شۆڕشە خاوەن تایبەتمەندییەکی بەم شێوەیەیە. هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک لە کوردستان ڕوویدابێت و هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك هه‌بێت هه‌مووی له سایه‌ی شه‌هیدانه.»
بۆتان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد، خاوه‌نداره‌تی كردن له شه‌هیدان ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكه. گوتی، «ئه‌وان گیانی خۆیان له‌پێناو ژیانێكی ئاسایی نه‌به‌خشی. به‌ڵكوو گیان و ڕۆحی خۆیان له‌پێناو ئازادی داوه. له‌پێناو ڕزگاری و سه‌ركه‌وتنی گه‌لان گیانیان به‌خشیوه. بۆ ئەوەی گه‌ل بتوانێت خۆی بێت و بتوانێت بۆ خۆی سیاسەت بکات، ڕێكخستنی خۆی دروست بكات، ژیان بۆ خۆی بونیاد بنێت و داموده‌زگه‌ی خۆی دابمەزرێنێت و ببێته خاوەن ئیرادە، زمان و ڕێکخستن و كه‌س ڕه‌نجی ئه‌وان نه‌خوات. شەهیدانیش بۆ ئەو ئامانجە گیانیان فیدا کردووە. گه‌وره‌ترین به‌ها و شكۆمه‌ندیی ئه‌وان لێره‌دایه.»
s.m