شەهیدانی مانگی ئایاربە جەستەی خۆیان مەشخەلی ئازادیان هەڵگیرساند

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار، یادی ١٨ی ئایاریان کردەوە و رایانگەیاند، شەهیدانی مانگی ئایار خۆیان گیانفیدای گەلانی بندەست کردووە. وتیشیان: "شەهیدانی مانگی ئایاربە جەستەی خۆیان مەشخەڵی ئازادیان هەڵگیرساندووە".

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بەبۆنەی شەهیدانی ١٨ی ئایار بۆ ئاژانسی فرات ANF قسەیان کرد و رایانگەیاند کە شەهیدانی مانگی ئایار کە کادیرە پێشەنگەکانی خەبات بۆ ئەو تێکۆشانەی کە هەیە پارادایمێکیان دیاری کردووە.

ئاخین، گەریلای یەژا ستار باسی لەوە کرد، زۆرێک لە هەڤاڵانی بە گیانفیدایی پێشەنگایەتی ئەو تەڤگەرە ئازادییەی کوردیان کردووە، لە مانگی ئایاردا شەهید بوون و وتی: "شەهید مزگین، محەمەد قەرە سونگور، حەقی قەرار، فەرهات کورتای، نەجمی ئۆنەر و هەزاران هەڤاڵانمان لەناو مانگی ئایاردا شەهید بوون. ئەوەی کە پەکەکەی گەیاندوەتە ئەو ئاستە رۆحی گیانفیدایی و تێکۆشانی هەڤاڵانمان بووە.

ئەگەر ئێمە ئەمڕۆکە دەتوانین بە ئاسانی بژین، ئەوە بە گیانفیدایی و خەباتی شەهیدانی ئایارە، لەبەرئەوەی لە کاتێکدا کە هێرشی قورس فاشیزمەکان دەکرا، بە ورەیەکی پۆڵایین، بە باوەڕبوون بە سەرکەوتن و دڵسۆزی و گیانی ئازاد و رێبەرایەتیەوە تێکۆشانەکەمان لەسەر پایەی پتەو دروستکردووە کە پێشەنگی مرۆڤایەتی بکەن. ئێمە؛ گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشان سەربخەین".

"بە چواران، نەتانتوانیوە نکۆڵیمان لێ بکەن"

زافەر تۆڵهەلدان، گەریلای هەپەگە ئاماژەی کرد، بۆ هەر شۆڕشگێرێک شانازییەکی گەورەیە کە ببێتە هاوڕێبازی شۆرشگێڕانی وەک حەقی قەرار و ئاشکراشیکرد، شەهیدانی مانگی ئایار نەک تەنیا بۆ تیکۆشانی ئازادیی کورد، بەڵکو بۆ ئازادیی هەموو گەلانی بندەست ژیانی خۆیان فیدا کرد، تۆڵهەڵدان وتیشی، لە مێژووی پەکەکەدا هەمیشە زیندان هەبووە و ناوەندی بەرخۆدان بووە و وتی: "ئەو بەرخۆدانەی کە هەیە، بە رۆحی بەرخۆدانی ساڵانی ١٩٨٠ بەردەوامە، ئەو بەرخۆدانەی کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن دەستیپێکرد، میراتی مێژووی زیندانەکانمانی کردە بنەما، گەورە بوو و لە جیهاندا بڵاو بوەوە، ئەو پەیامەی کە لە زیندانەوە دێت بەم شێوەیەیە 'بە چواران نەتانتوانیوە نکۆڵیمان لێ بکەن' شەهید مزگینیش بە هەڵوێستی خۆی، شۆڕشگێڕیی و هونەرەکەی، بۆ ئێمە و گەلەکەمان بووە پێوەر".

هەڤاڵانی شەهیدمان بە جەستەی خۆیان مەشخەڵی ئازادیان هەلگیرساند

دەنیز گارزان، گەریلای هەپەگە ئاشکرای کرد، ١٨ی ئایار و مانگی ئایار بۆ بزووتنەوەکەیان مانگێکی گرنگی مەعنەوییە و وتی: "لە سایەی خەباتی ئەو هەڤاڵانەدا، پارتەکەمان هەنگاوێکی گەورەی ناوە و بوەتە خاوەن بناغەیەکی پتەو کە هەرگیز نەڕووخێت. بۆ یادکردنەوەیان بە ملیۆنان کەس لە دەوری پەکەکە تێدەکۆشن.

هەڤاڵە شەهیدەکانمان ئەگەر بە جەستەی خۆیان مەشخەلی ئازادیان هەڵنەگیرساندبایە، ئەگەر جەستەی خۆیان بۆ پارتەکەمان نەکردبوایە قەڵغان، ئێستا خەباتێکی وەها بەهێز نەدەبوو، بەهای مەعنەوی ئەوەش بۆ ئێمە لەپێش هەموو شتێکدایە".

ک-ش