شەڕەکەی نێوان سوپای عێراق و داعش ١٣ قوربانی هێزەکانی عێراقی لێکەوتەوە

شەرەکەی ئەمرۆ قەزای داقوق لە باشوری کەرکوک لە نێوان سوپای عێراق و چەتەکانی داعشدا کۆتایی هات و هیزە عێراقییەکان ١٣ قوربانیان.

دوای ئەوەی کاتژمێر ١ی دوای نێوەرۆی ئەمرۆ داعش ٤ سەربازی هەواڵگری عێراقی رفاند لە نزیک غێدە لە سنوری قەزای داقوق لە باشوری پارێزگای کەرکوک، پاش رفاندنی ئەو سەربازانەی هەواڵگری عێراق، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراق  دەستیان بە گەران و پشکنین کرد لەو ناوچەیە بۆ دۆزینەوە سەربازە رفێندراوەکان.

کاتێک گەران و پشکنین بەدوای چارەنووسی ئەو سەربازانە گەیشتە گوندی سماقە سوفلا رووبەروبوونەوە لە نێوان هێزە عێراقیەکان و چەکدارانی داعش روویداو هێزێکی عێراقی لە چەمی رۆخانە نزیکی گوندی سماقە سوفلا گەمارۆدران لەلایەن چەتەکانی داعشەوە پاش چەندین کاتژمێر لە شەرکردن لەگەل چەتەکانی داعش توانرا ئەو گەمارۆیەی سەر هێزە گەمارۆدراوەکە پشکێنرێت.

لە ئەنجامی ئەو شەرەی ئەمرۆی قەزای داقوقی سەر بە پاریزگای کەرکوک،١٣ قوربانی هەبوو لە نێو هێزەکانی سوپای عێراق کە ٢ سەرباز کوژران و ١١ سەربازی دیکەش بریندار بوون، ئەو ١٣ سەبازەی کە بوونە قوربانی سەر بە لیوای ٤٥ی سوپای عێراق بوون.

هەر لەو شەرەدا ٤ چەتەی داعش لە لایەن کۆپتەرەکانی سوپای عێراقەوە کوژران.

ز.ش