شەڤگەر: گەلەکەمان لەسەر بنەمای ١٥ تەباخ دەپارێزن

شەڤگەر شیار ئەندامی فەرماندەیی یەرەکە دەستنیشانیکرد، کە ئێمە وەک گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە ئەزموونی ١٥ تەباخ و فکرو فەلسەفەی ڕێبەرئاپۆ بۆ خۆمان بە بنەما دەگرین.

ئەندامی فەرماندەی یەکینەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) شەڤگەرشیاردەربارەی ٣٥ هەمین ساڵی هەڵمەتی میژووی ١٥ تەباخی وتی:

" تەڤگەری ئاپۆی لە باکوری کوردستان دەستیپێکرد لە لە ناو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بڵاوبۆیەوە بۆیە پێشەنگ  و وتی:" دووژمن دەیگوت، ئیدی کورد نەماوە لە ناوچون، دەسپێکردنی بزاڤی ئاپۆ جارێكی تر لە ناو گەلی کورد رۆژهەڵاتی ناوەراست ورە و هێزی وەرگرت و نوێ بۆوە.کەس باوەڕی نەدەکرد لەوکاتە هیچ بزاڤیک کارێکی وابکات بەڵام بزاڤی ئاپۆی کردی"

شەڤگەری وتیشی:" گەلی کورد بە قەڵمبازی ١٥ تەباخ  و بە فکرو فەلەسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گورزێکی گەورە لە داگیر کراندا، هێزی گەلی کورد لە هەموو لایەک بڵاو بۆیەوە، لە مێژوو گەلی کورد بۆتە جەژنێکی گەورە، بەو قەڵمبازیە گەلی کورد جارێکی تر بوژایەوە لەدژی دووژمنان ڕاپەری"

 دەربارەی گرنیگی قەڵمبازی ١٥ تەباخ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەڤگەر ئاماژەی بەوەدا:' ئێـە وەک یەکینەکانی گەریلای ڕۆژهەڵاتی کوردستان(یەرەکە)  و پەژاک ئەو قەڵمبازیە وەک ئەزموون وەردەگرین لەسەرئەو بنەمایە و فکرو فەلسەفەی ڕێبەرئاپۆ گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەپارێزن لە چیاکانی کوردستان گەریلایەتی دەکەین. کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت ١٥ تەباخ بۆ خۆی وەک ڕۆژی جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد ببینێت، ١٥ تەباخ بۆ رەتکردنەوەی زووڵمە. "

ک-ش